ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى به هاوكاريى ئه‌كاديمياى ئێدویناى ئه‌مريكى و، به ته‌رخانكردنى داهاتى پڕۆژه‌يه‌ك، بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ له هه‌ولێر هاوكاريى دارايى و كارگێڕى پێشكه‌شى سه‌نته‌رى ئاوات بۆ چاره‌سه‌ركردن به تيشك ده‌كات.
كارزان نووری ئەندامی دەستەی كارگێڕی ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى، هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه رایگەیاند: “لە درێژەی كار و چالاكییەكانی ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانی و گرنگیدان بە سێكتەری تەندروستی لە هەرێمی كوردستان، لە نێویشیاندا تووشبووانی نەخۆشیی شێرپەنجە، ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى بە ئەركی خۆی زانی، بەپێی توانا ئەركی وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان سووك بكات، لە هەمان كاتدا گرنگیی بە تووشبووانی نەخۆشیی شێرپەنجە بدات، لە بەر ئەوەی لە ئاریشەی ئەو نەخۆشانە و گرفتەكانی خانەوادەكانیان بە باشی تێدەگەین و دەزانین نیازیان بە هاوكاری هەیە. ئێمەش بە ئەركی خۆمانی دەزانین، لەوە دڵنیا ببینەوە كە بارودۆخیان بەرەو باشتر دەڕوات”.
كارزان نووری ئەوەشی خستە روو كە “ساڵی رابردوو (2022) بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەکادیمیای ئێدوینا داهاتی پڕۆژەیەكیان بۆ هاوكاریكردنی تووشبووانی شێرپەنجە تەرخان كردووە.
هەر لەو بارەیەوە گوتی: “كۆنسێرتێكی هونەریمان لە ساڵی 2022 رێكخست و داهاتەكەی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە تەرخان كرا. هەر لەو بوارەدا هەماهەنگیمان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەراتیی تەندروستیی هەولێر كرد، داهاتی كۆنسێرتەكەمان تەرخان كرد بۆ سەنتەرەی ئاوات، كە تایبەتە بە نەخۆشیی شێرپەنجە. لە سەرەتای ساڵی 2022 دوای رێككەوتننامەیەكی لێك تێگەیشتن بڕیار درا، تەواوی تێچووی ئیداری و كارگێڕی ئەو سەنتەرە بۆ ماوەی سێ ساڵ لە ئەستۆ بگرین”. جەختی لەوەش كردەوە كە “ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى دەرگای كراوەیە بۆ هاوكاریكردنی خەڵك هەژار و كەمدەرامەت و ئاوارە و پەنابەران و گرنگییەكی زۆر بە سێكتەری تەندروستی دەدات”.
لە لای خۆیەوە محه‌مه‌د ره‌شاد ئه‌حمه‌د بەڕێوەبەری جێبەجێکار له ئەکادیمیای ئێدوینای ئەمریکی، تايبه‌ت بۆ راگه‌ياندنى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى، زانياريى زياترمان پێ ده‌دات و ده‌ڵێت: “ئەکادیمیای ئێدوینای ئەمریکی لە ساڵی 2018 دامەزراوە، باوەڕپێکراوە لەلایەن رێکخراوی CEAى ئەمریکی وەک بەشێک لە وەزارەتی پەروەردەی ئەمریکا، تاکە هاوبەشی ئەنجومەنی شاهانەی بەریتانییە لە شاری هەولێر بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاريی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی(IELTS)، له هه‌رێمى كوردستانيش لە پێشی پێشەوەی کارەکانی، ساڵانە بۆ خزمەتکرنی کۆمەڵگه، چەندان پڕۆژەی زۆر تایبەتيی خێرخوازی بە هەماهەنگی له‌گه‌ڵ دەزگای خێرخوازيی بارزانی ئەنجام دەدات”.
بەڕێوەبەری جێبەجێکار له ئەکادیمیای ئێدوینا، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه “یەکێک لەو پڕۆژانەی کە بە هەماهەنگی له‌گه‌ڵ دەزگای خێرخوازيی بارزانی ساڵانە ئەنجامی دەده‌ن، پڕۆژەی (Music beats cancer) کە کۆمەڵێک میوزیکژەن لە نەتەوە و وڵاتی جیاواز کۆدەبنەوە و میوزیک دەژەنن، لە پێناو کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ تووشبووانی نەخۆشيی شێرپەنجە و بۆ ئه‌وه‌ى هیوایەکی نوێيان پێ بدرێت”. گوتیشی: “رۆژى 29/11/2022 لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ بەڕێز کاک مو‌سا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى، بڕیارمان دا، ساڵانە داهاتی ئەم پڕۆژەیە بۆ (سەنتەری ئاوات بۆ چارەسەری نەخۆشيی شێرپەنجە بە تیشک) تەرخان بکرێت”.
شایانی باسە سه‌نته‌رى ئاوات بۆ چاره‌سه‌ركردن به تيشك رۆژانه له كاتژمێر 8ى به‌يانى تا 4:30 ى ئێواره، 130 نه‌خۆش وه‌رده‌گرێت، كه له هه‌رێمى كوردستان و ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراقه‌وه بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر سه‌ردانى ده‌كه‌ن.
چاره‌سه‌رى نه‌خۆشه‌كان له‌م سه‌نته‌ره‌دا بێ به‌رانبه‌ره، له كاتێكدا تێچووى هه‌مان چاره‌سه‌ر، بۆ هه‌ر نه‌خۆشێك له ده‌ره‌وه‌ى سه‌نته‌ره‌كه، نزيكه‌ى 24 هه‌زار دۆلاره.
سه‌نته‌رى ئاوات بۆ چاره‌سه‌ركردن به تيشك، له حه‌وت به‌ش پێكهاتووه، 58 پزيشك و كارمه‌ندى هه‌يه، كه به سێ كاتى جياوازى رۆژانه كار ده‌كه‌ن.


