هاوخەمی قووڵی خۆمان دەردەبڕین بۆ زیانلێکەوتووان و قوربانیانی کارەساتی زەمینلەرزەکەی تورکیا و سووریا، کە شەوی رابردوو لە چەندین ناوچەی جیاواز روویاندا. بەداخەوە بە هۆی ئەو رووداوە چەندین کەس گیانیان لەدەستداوە و بریندارێکی زۆر هەیە، ئەمە جگە زیانێکی زۆری ماڵی.
لەم پێناوەشدا بۆ بەهاناوەچوونی لێقەومان لە ئامادەباشی تەواو داین و پەیوەندیمان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، بۆ ئەوەی بەخێراترین شێوە بە هانای لێقەوماوان بچین و هاوکاری پێوستیان پێبگەیەنین، بۆ ئەوەش چاوەڕوانی وەڵامی لایەنە پەیوەندیدارەکانین.
تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ئامادەباشی تەواودان بۆ هەر ئەگەرێکی روودانی بوومەلەرزە و خێرا بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان.
بانگەوازیش ئاراستەی سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەین، کە بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوان، وەک هەمیشە پشتیوانی دەزگاکەتان بن بۆ گەیاندنی هاوکاری بە لێقەوماوان و بەشداری لە کەمپێنی گەیاندنی هاوکاری بە قوربانیانی رووداوی بوومەلەرزەکان بن، وەک بەرپرسیارییەتییەکی مرۆیی و گیانی هاوکاری لە کاتی پێشھاتەکاندا
دەزگای خێرخوازیی بارزانی
6/2/2023