دەزگای خێرخواز یی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، داوا لە کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی بواری )پێداویستی خۆراکی وشك ( دەکات بۆ بەشداری کردن لە تەندەری ئامادەکردنی 5600 پارسێلی خۆراكی وشك بۆ ئۆفیسی سەرەکی دەزگایخێرخوازیی بارزانی.
شوێن :پارێزگای هەولێر، گەڕەکی هەولێری نوێ نزیک کۆمەڵگای ماس ستی
ناوی پرۆژە : ئامادەکردنی پارسێلی خۆراکی وشك بۆ 5600 خێزانی هەژار و کەمدەرامەت
هەر کۆمپانیایەک ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن، دەتوانێت سەردانی بارەگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی تا 3:00 دوای نیوەرۆ .ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەر (06/02/2023 تا 12/02/2023 )دەبێت.
یان دەتوانن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵە پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی تەندەر order.request@bcf.krd
گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێکەوتی(13/02/2023 )دەبێت، تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر 11:00ی بەیانی بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
پڕۆسەی کردنەوەی تەندەر لەلایەن لێژنەیەکی بێ لایەن بەڕێوە دەچێت ، هەر کۆمپانیایەکی بەشداربوو لە ڕۆژی کردنەوەی تەندەرەکان هەوالی پێدەدرێت تا نوێنەرەکەی ئامادە بێت بە شێوازێکی ئارەزوو مەندانە لە پڕۆسەی کردنەوەی تەندەر .
“پێویستیەکانی کۆمپانیا بۆ بەشداربوون لە تەندەر”
کۆمپانیای بەشداربوو دەبێ ئەم داواکاریانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ وەرگرتنی تەندەر.
- کۆمپانیا دەبێ لە بواری (خۆراك و پێداویستی خۆراکی) کار بکا .
- ناسنامەی کۆمپانیا (هویة تصنیف الشرکة).
- تابلۆی کارنامە (الشهادة الجداریە).
- فەرمانی کارگێڕی (امر اداری)