دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، رێككەوتی 19/2/2023 لە سەنتەری رۆشنبیریی عوسمان سەبری لە كەمپی قوشتەپە – سنووری پارێزگای هەولێر، سمینارێكی فێركاریی لە بارەی چۆنیەتیی كەڵكوەرگرتن لە كات و بە فیڕۆنەدانی كات بۆ ژمارەیەك لە منداڵانی كەمپەكە پێشكەش كرد.
لەو چالاكییە 17 منداڵ سوودمەند بوون.
هەر لە هەمان رۆژ لە سەنتەرى رۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی قەدری جان لە كەمپی دارە شەکران، بە هاوكاریی دەزگای خێرخوازیی LDS ، پێشبڕکێی ڕۆشنبیری و زانیاری (پرسیار و وەڵام) بۆ قوتابیانی پۆلی دوانزەی بنەڕەتی رێكخرا. ژمارەی سوودمەندان 10 کچ و 4 کوڕ بوون. براوەكانیش دیارییان پێشكەش كرا.


