مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دەروازەی شاری هەولێر پێشوازی لە تیمەكانی فریاگوزاریی هەرێمی کوردستان كرد، کە لە سەرەتای کارەساتی بوومەلەرزەکانەوە بە مەبەستی فریاگوزاری و بەهاناوەچوون و گەیاندنی کۆمەک و هاوکاری بە لێقەوماوان، خۆیان گەیاندە باكوور و رۆژئاوای كوردستان و تورکیا و سووریا.
رۆژی یەکشەممە رێككەوتی 19/2/2023، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دەروازەی شاری هەولێر (رێگای دهۆک – هەولێر)، پێشوازی لە تیمەكانی فریاگوزاریی هەرێمی کوردستان كرد، کە لە سەرەتای کارەساتی بوومەلەرزەکەوە بە مەبەستی فریاگوزاری و بەهاناوەچوون و گەیاندنی کۆمەک و هاوکاری چووبوونە باكوور و رۆژئاوای كوردستان و تورکیا و سووریا، بە گەرمی بەخێرهاتنەوەیانی كرد و، دەستی تاك بە تاكیانی گوشی و سوپاسی كردن.
ده‌قی وتاری مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێوڕه‌سمی پێشوازیكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی تیمه‌كانی فریاگوزاریی هه‌رێمی كوردستان بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكوور و رۆژئاوای كوردستان و توركیا و سووریا:
به ناوی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌مه‌وێت لێره‌وه به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی ئه‌و خوشك و برا خۆشه‌ویستانه بكه‌م، كه له رۆژی یه‌كه‌م، كه بوومه‌له‌رزه‌كه له باكوور و رۆژئاوای كوردستان و شوێنه‌كانی دیكه‌ی توركیا و سووریا رووی دا، به هانای ئه‌و خه‌ڵكه لێقه‌وماوه چوون، كه تیمه‌كان پێكهاتبوون له تیمی به‌هاناچوونی خێرا له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، تیمی فریاگوزاریی ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و لقی هه‌ولێری مانگی سووری عێراق.
بێگومان وه‌كو یه‌كه‌م تیمی فریادڕه‌س گه‌یشتنه ئه‌و خه‌ڵكه لێقه‌وماوه، به‌داخه‌وه زۆر كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و زۆر كه‌سیش له ژێر خانوو و باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا مابوونه‌وه، ئێوه توانیتان بگه‌نه ئه‌وێ و ده‌ستی یارمه‌تییان بۆ درێژبكه‌ن.
به‌ڕاستی سه‌ری ئێمه‌تان به‌رزكرده‌وه و شانازیتان پێوه ده‌كه‌ین، ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌كه‌ین و به‌خێرهاتنه‌وه‌ی گه‌رمی هه‌مووتان ده‌كه‌ین، ئیشا‌ڵڵا خوا خێرتان بنووسێ و ئه‌وه‌ی ئێوه كردتان، دووپاتی ئه‌وه‌تان كرده‌وه كه ئێمه خه‌ڵكێكی خێرخواز و ئاشتیخوازین و ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت ده‌ستی یارمه‌تی بۆ خوشك و براكانمان له هه‌ر كوێی دونیا بن، درێژده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێك و هه‌ر كوردێكی خاوه‌ن ویژدان له هه‌ر كوێی دونیا بێت، سه‌ری به ئێوه به‌رزه و شانازیتان پێوه ده‌كات.
من هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستخۆشیتان لێ بكه‌م، سوپاستان بكه‌م و به‌خێرهاتنه‌وه‌تان بكه‌م و، پێتان بڵێم، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌وه‌ی كه ده‌ستی یارمه‌تی درێژ بكه‌ین بۆ هه‌ر كه‌سێكی لێقه‌وماو كه پێمان بكرێت، له هه‌ر شوێنێك بێت.
ئێمه زۆرجار كه‌وتووینه‌ته حاڵه‌تی ئاوا كه پێویستیمان به یارمه‌تیی خه‌ڵكی دیكه هه‌بووه، كه ده‌رگایان بۆ كردووینه‌ته‌وه، ده‌زانین كه چه‌ند خێرێكی گه‌وره‌یه و ئێستاش كه ئێمه ده‌توانین ئه‌م یارمه‌تییه بگه‌یه‌نین به خه‌ڵكی لێقه‌وماو، دووباره ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر پێمان بكرێت و له توانای ئێمه‌دا بێت، ئێمه هیچ كات چاكه‌ی هیچ لایه‌نێك له‌بیرناكه‌ین و هه‌میشه دڵ و مێشك و رۆحمان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه لێقه‌وماون و پێویستییان به یارمه‌تیی ئێمه هه‌یه.
من جارێكی دیكه ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌كه‌م و ده‌زانم تیمه‌كانی ئێوه هه‌ندێكیان ماونه‌ته‌وه له توركیا و سووریا، به‌تایبه‌تی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كه له هه‌وڵی دروستكردنی هه‌ندێك كه‌مپ و گه‌یاندنی یارمه‌تیی زیاترن. هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌موو رۆژه‌ی تیمه‌كانی فریاگوزاری له‌وێ بوون، توانیوتانه خه‌ڵكێكی زۆر رزگار بكه‌ن، كه ئه‌مه جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه‌ش رێز و پێزانینیان بۆ ئێوه هه‌بووه و پێزانینی خۆیان به ئێمه گه‌یاندووه، به فه‌رمییش باسی ئه‌وه‌یان كردووه، كه ئێوه وه‌كو یه‌كه‌م تیمی فریادڕه‌س و خزمه‌تگوزار گه‌یشتوون به‌و شوێنانه‌ی كه پێویستییان به هاوكارییه‌كانی ئێوه هه‌بووه.
بۆیه جارێكی دیكه به ناوی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، ده‌مه‌وێت ده‌ستخۆشیتان لێ بكه‌م و به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی ئێوه بكه‌م و هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو بن و ته‌ندروست بن. ده‌زانم چه‌ند كه‌سێكتان هه‌ندێك ئازارتان به‌ركه‌وتووه و ئێوه‌ش هه‌ر سه‌لامه‌ت بن، سوپاستان ده‌كه‌م، زۆر زۆر به‌خێربێنه‌وه.
من زیاتر ماندووتان ناكه‌م، هه‌ر خۆتان ماندوون، ماوه‌یه‌كی زۆره به ڕێگه‌وه‌ن و هه‌ندێكیشتان رێگه‌تان دووره و ده‌بێت بگه‌ڕێنه ماڵه‌وه، بۆیه زیاتر كاتتان ناگرم و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو و سه‌ربه‌رز بن، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش پێمان بكرێت بۆ پشتگیری ئێوه به‌رده‌وام ده‌بین. سوپاس.