لە میانەی کار و چالاکییەکانی (13)هەمین فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز، سەرلەبەیانی رۆژی هەینی رێككەوتی 17/3/2023 لە هەولێری پایتەخت،
ماراسۆنی ئازادی و نەورۆز بەڕێوەچوو.
رێكخراوی ئەربیل ماراسۆن بۆ وەرزش و ئاشتی، بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر ماراسۆنەكەیان رێكخست.
مەودای ماراسۆنەکە سێ کیلۆمەتر بوو، كە بە بەشداریی زیاتر لە 1000 راكەر لە بەردەم پارکی(شانەدەر)ـەوە دەستی پێ كرد. لە كۆتاییدا فەتاح تەیموور و بنار محەمەد، پلەكانی یەكەم و دوومیان لە سەر ئاستی پیاوان بەدەست هێنا. لەسەر ئاستی خانمانیش هەر یەك لە ئەمەل خزر و رێناس سیروان پلەكانی یەكەم و دوومیان بەدەست هێنا.
لەو ماراسۆنە 110 كەس لە نیشتەجێبووانی کەمپەکانی(بەحرکە، قوشتەپە و دارەشەکران) کە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەرپەرشتی دەکرێن و بەڕێوە دەبردرێن، بەشدارییان كرد، چەند كەسیشیان پلەی بەرزی ماراسۆنەکەیان بەدەستهێنا، ئەوانیش:
زەینەب جەمال حوسێن لە کەمپی دارەشەکران، پلەی سێیەم.
مالڤا غالب ئۆسۆ لە کەمپی قوشتەپە، پلەی چوارەم.
ئێڤلین لۆرەنس یوسف لە کەمپی قوشتەپە، پلەی شەشەم.
دڵدا خەتلان فەخری لە کەمپی قوشتەپە، پلەی حەوتەم.
بەشداریی کەمپەکانی بەحرکە، قوشتەپە و دارەشەکران لە ماراسۆنی ئازادی و نەورۆز
نوێترینەکان
ڕاپۆرتی پڕۆژە و چاڵاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ساڵی 2024
31/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
كار و چالاكییەكانی بهشی ئازیزان و بێهاوژینان لە دهزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی 2024
26/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »