ئیندپێندت تورکیش (Independent Türkçe)، رێككەوتی 23/3/2023 راپۆرتێكی چڕ و پڕی لە بارەی کارەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ناوچەکانی زیانبەرکەوتووی بوومەلەرزە لە تورکیا و سووریا بە نووسراو، هاوكات دیدارەكەی لەگەڵ سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە دەنگ و رەنگ بڵاو كردەوە.
بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە دەستپێكی ئەو دیدارەدا، ئاماژەی بەوە كرد، تیمەكانی فریاگوزاریی دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF) دوابەدوای روودانی كارەساتی بوومەلەرزەكانی توركیا، لە دیاربەكر، مەڕەش، ئایدەمەن، ئورفا، عەنتاب و هەموو ئەو شوێنە زیانبەركەوتووانە ئامادە بوون، تیمەكانی حكومەتی توركیاش پشتیوانیان بوون.
سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی وتەكانیدا گوتی: “خاڵێكی زۆر گرنگ هەیە، ئەویش ئەوەیە كە جەنابی سەرۆك بارزانی لە كاتژمێری یەكەمی روودانی كارەساتەكە، ئێمەی ئاگادار كردەوە، كە بە هەموو شێوەیەك هاوكاریی مرۆیی بۆ زیانبەركەوتووانی بوومەلەرزەكان دابین بكەین و، وەك چۆن خزمەتی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و كەركووك دەكەین، بە هەمان شێوە خزمەتی خەڵكی زیانمەند بكەین، ئەوەشی لە توانامان بووە و لە دەستمان هاتووە، درێغیمان نەكردووە. پێداویستیی رۆژانەیان چی بووە، لەسەر ئەو بنەمایە هەوڵمان داوە بۆیان دابین بكەین”.
سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گوتیشی: “جەنابی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە هاوكات سەرۆكی بۆردی دەزگای خێرخوازیی بارزانییە، جەختیان لەوە كردەوە، كە هەتا ئەو خەڵكە نیازیان بە ئێمە هەبێت، لەگەڵیان بمێنینەوە و هاوكارییان بكەین”.
سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، نیگەرانیی خۆی لە بارەی كارەساتەكەوە بەمجۆرە دەربڕی: “مخابن ئەو كارەساتە، كارەساتێكی گەلێك مەزنە و زۆر كەس ژمارەیەكی زۆری ئەندامانی خێزانەكەی و تەنانەت كاری خۆیان لەدەست داوە. بۆیە بەڕاستی هەر هەموو زیانبەركەوتووان پێویستیان بە هاریكاریی زۆر هەیە، بۆیە ئێمە بڕیارمان داوە، هەتا پێویستیان بە ئێمە بێت، لەگەڵ ئەواندا دەبین”.
بەڕێز موسا ئەحمەد لە كۆتایی وتەكانیدا، ئاماژەی بە چۆنیەتیی دامەزرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرد، كە لە ساڵی دامەزرانیەوە(2005) تا ئێستا جگە لە ناوخۆی كوردستان، لە وڵاتانی سووریا، رۆژئاوای كوردستان، توركیا، باكووری كوردستان، سوودان، بەنگلادش، لوبنان، یەمەن و زۆر وڵاتی دیكە هاریكاریی مرۆییان بە خەڵكی لێقەوماو گەیاندووە. وەك دواوتەشی گوتی: “ئێمە هەوڵ دەدەین، لە توركیا و سووریاش ئۆفیس بكەینەوە، لەبەر ئەوەی زۆر سێكتەر هەیە، كە دەتوانین خزمەتی خەڵكی زیانبەركەوتووی پێ بكەین، لەوانە: ئالیكاریی منداڵان، راهێنان و وەبەرهێنان و زۆر پرۆژەی دەیكە كە دۆخی ئەوان بەرەو باشتر دەبات”.
لینكی دیداری ئیندپێندت تورکیش لەگەڵ سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی
دیداری ئیندپێندت تورکیش لەگەڵ سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
كار و چالاكییەكانی بهشی ئازیزان و بێهاوژینان لە دهزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی 2024
26/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
لە دیداری ساڵانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ستراتیژیەتی درێژماوەی كاری پێنج ساڵی داهاتوو دەستنیشان دەكرێت
23/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »