ئامادەیی كەمپی ئیسیان بۆ خوێندنی زمانی كوردی ناسناوی پاڵەوانێتیی خولەكەی بە دەست هێنا

دەزگاى خێرخوازیی بارزانی(BCF) بە هاوكاریی رێكخراوی (vop)، رێككەوتی 2023/4/17 لە كەمپی ئیسیان لە سنووری پارێزگای دهۆك، كۆتایی بە خولێكی تۆپی پێی(بچووككراو) بۆ كچانی قوتابیی كەمپەكە هێنا.
لەو خولەدا شەش تیپ كێبڕكێ بەدەستهێنانی ناسناوی پاڵەوانێتیی خولەكەیان كرد. لە ئەنجامدا هەر دوو تیپی ئامادەیی كەمپی ئیسیان بۆ خوێندنی زمانی كوردی و عەرەبی، گەیشتنە یاریی كۆتایی و ئامادەیی كەمپی ئیسیان بۆ خوێندنی زمانی كوردی، بە ئەنجامی دوو گوڵی بێ بەرانبەر ناسناوی پاڵەوانێتییەكەی بە دەست هێنا

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest