دابینكردنی خوانی بەربانگ بۆ ئازیزان و كەسوكاریان

نوێنه‌رایه‌تیی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی لە ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به‌ هاوكاریی مانگی سووری ئیماراتی، رێككەوتی 14/4/2023 له‌ هه‌وارگه‌ی شنگلبانه -ی قه‌زای ره‌واندز، خوانی به‌ربانگی بۆ 50 منداڵی ئازیز(بێ باوك) و كه‌سوكاریان كرده‌وه. 200 كەس لەو چالاكییە سوودمەند بوون، پاسێلی خۆراكیشیان بەسەردا دابەش كرا.
لە چالاكییەكی دیكەدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی (BCF)، به‌ هاوكاریی مانگی سووری ئیماراتی ‌رێككەوتی‌ 16/4/2023 له‌ قه‌زای كه‌لار خوانی به‌ربانگی بۆ 750 منداڵی ئازیز (بێ باوك) و كه‌سوكاریان كرده‌وه‌.
هەر لە هەمان رۆژ لە ناو ئۆفیسی سەرەكیی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی لە هەولێر، خوانی بەربانگ بۆ 200 منداڵی ئازیز(بێ باوك) و كه‌سوكاریان كە دەكاتە 800 كەس ئامادە كرا. لە كۆتاییشدا پارسێلی خۆراكی وشكیان پێشكەش كرا.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest