لە درێژەی هەڵمەتەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، بۆ دابینكردنی خواردنی بەربانگان و پاشێوان لە مانگی رەمەزانی پیرۆز، رێككەوتی 15/4/2023 تیمی هاتای (ئەسكەندروون) خۆراكی گەرمی بۆ بەربانگ و پاکێجی پارشێوی لە سێ شوێنی جیاواز لە شاری هاتای، بە سەر زیاتر لە 2000 زیانبەركەوتووی كارەساتی بوومەلەرزەكاندا دابەش كرد.
خواردنی بەربانگ(برنج، فاسۆلیا، گۆشت، شۆربا و سەموون) بوو، پاکێجی پارشێویش (پەنیر، ھەنگوین، تەماتە، حەلوا، ھێلکە و زبدە) بوو.
هەمان رۆژ تیمی مەڕەش خۆراكی گەرمی بۆ بەربانگ بە سەر زیاتر لە 1000 زیانبەركەوتووی بوومەلەرزەكاندا دابەش كرد. لە دیاربەكریش دابەشكردنی خۆراكی گەرم بۆ بەربانگ بەردەوام بوو.
زیاتر لە 2000 زیانبەركەوتووی بوومەلەرزەكان خواردنی گەرمی (برنج، گۆشتی مریشک، نۆک و نان)یان بەسەردا دابەش كرا.
هەروەها تیمی ئورفای دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، رێككەوتی 15/4/2023 خۆراكی وشك و ئاوی خواردنەوەی بە سەر 200 حوجرەی مزگەوتەكاندا لە ئورفا دابەش كرد. بڕی خۆراكەكان 20،000 كگم برنج، 1600 سێت ئاو 5،000 کگم ئارد بوون.
بۆ ھەر حوجرەیەك بە پێی ژمارەی فەقێ و قوتابییەکانی ئایینی بڕی هاوكارییەكە گۆڕاوە.
دابەشكردنی خۆراكی گەرم و سارد لە مانگی رەمەزانی پیرۆز بەردەوامە
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات پشتیوانی لە ئازادیی خوێندن بە زمانی دایك بكەن
01/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
دانانی بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان
27/11/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »