دەزگای خێرخوازيی بارزانی(BCF) بە هاوكاریی مانگی سووری ئیماراتی، لە رێككەوتی 12-13/4/2023 لە كەركووك، خوانی بەربانگی بۆ 250 منداڵی ئازیز (بێ باوك) و كەسوكاریان دابین كرد. هەر خێزانێكیش پارسێلی خۆراكی وشكیان پێشكەش كرا.
لە سنووری پارێزگای دهۆكیش، نوێنەرایەتیی زاخۆی دەزگای خێرخوازيی بارزانی، رێككەوتی 12/4/2023
بە هاوكاریی مانگی سووری ئیماراتی، خوانی بەربانگی بۆ منداڵانی ئازیز (بێ باوك) و كەسوكاریان دابین كرد. لەو چالاكییە 250 كەس سوودمەند بوون.
هەر لە هەمان رۆژ نوێنەرایەتیی ئامێدیی دەزگای خێرخوازيی بارزانی، خوانی بەربانگی بۆ منداڵانی ئازیزی(بێ باوك) و كەسوكاریان دابین كرد، كە 150 کەس بوون.
ئەو چالاكییانە لە درێژەی هەڵمەتەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدایە و دابینكردنی هاوکارییەکانیش جگە لە ئازیزان، خەڵكی هەژار و كەم داهات لە ناوخۆی كوردستان و زیانبەركەوتووانی بوومەلەرزەكانی وڵاتانی توركیا و سووریاش دەگرێتەوە و بەردەوام دەبێت.
ئامادەكردنی خوانی بەربانگ بۆ ئازیزان و كەسوكاریان لە کەرکووک، زاخۆ و ئامێدی
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات پشتیوانی لە ئازادیی خوێندن بە زمانی دایك بكەن
01/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
دانانی بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان
27/11/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »