لەسەر داواكاریی پارێزگاری زیقار(ناسریە) بۆ هاوكاریكردنی خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە پارێزگاكە، تیمێكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكارییەكانی (BCF)ی گەیاندە خاوەن پێداویستییانی تایبەت لەو پارێزگایە كە پێكهاتبوون لە:
65 ویلچەر، 113 جووت عەكازە، 5 گۆچان، 14 چوارپێچکە، 16 جووت شەقڵە، 5 کورسیی wc و
12 كوشینی جەڵی.
جگە لەوانەش بڕی 200 پارسێلی خۆراكی وشك و 200 سەبەتەی پاكوخاوێنی و هەروەها 100 جەلی بۆ منداڵان لە سنووری پارێزگاكە دابەش كران.
ئەو چالاكییانەی تیمەكانی BCF لە رۆژانی 1تا 4ی نیسانی 2023 بەردەوام بوو.










