دکتۆر گریگۆری ستانتن، دامەزرێنەر و سەرۆکی دەزگای(جینۆساید واچ) و ئەندامی رێکخراوی کۆمەڵەی زانایانی نێودەوڵەتيی کۆمەڵکوژیIAGS)) بە یاوەريی خاتوو ئاورنگ شاوەیس سەرۆکی دەزگای kg lobby)) سەنتەر و کایلا لووسی ئەندامی دەزگای جینۆساید واچ، رێككه‌وتى 18/4/2023 سه‌ردانى كه‌مپى شاريا
له سنوورى پارێزگاى دهۆكيان كرد و. له لايه‌ن نوێنه‌رى دەزگای خێرخوازيی بارزانی(BCF) و كارگێڕيى كه‌مپه‌كه‌وه به گه‌رمى پێشوازى كران.
له‌و ديداره‌دا به وردى باسى تاوانه‌كانى كۆمه‌ڵكوژيى كورد و به‌جينۆسايد ناساندنى ئه‌و تاوانه دژه مرۆييانه كرا.
دواتر شاندى ميوان له سه‌ردانێكى مه‌يدانيدا دانيشتووانى كه‌مپه‌كه‌يان به‌سه‌ر كرده‌وه و له‌گه‌ڵ چه‌ند خێزانيش له نزيكه‌وه ديمانه و گفتوگۆيان كرد، بۆ ئه‌وه‌ى زياتر به ئاريشه و كێشه و گرفته‌كانيان ئاشنا بن.

