دەزگای خێرخوازيی بارزانی(BCF)، له درێژه‌ى گه‌ياندنى هاوكارى و حزمهتگوزارييهكان به زيانبهركهوتووانى بوومهلهرزهكانى توركيا رێککەوتى 18/4/2023 ئه‌م چالاكييانه‌ى ئه‌نجام دا:
پارێزگاى دیاربەکر(ئامەد):
پێشكه‌شكردنى خواردنى گه‌رم بۆ 2000 كه‌س له خوانى به‌ربانگ، له گەڕەکی باخلەر -ى دیاربەکر(ئامەد) كه له برنج، گۆشتی مریشک، نۆك و نان پێكهاتبوون.
پارێزگای مەڕەش:
پێشكه‌شكردنى خواردنى گه‌رم بۆ 1000 كه‌س له خوانى به‌ربانگ، كه له برنج، گۆشتی مریشک، شلەی فاسۆلیا و گۆشت پێكهاتبوون.
شاری ئیسکەندەروون(هاتای):
پێشكه‌شكردنى خواردنى گه‌رم بۆ 2000 كه‌س له خوانى به‌ربانگ، كه له برنج، گۆشت، شۆربا و سەموون پێكهاتبوون. هه‌روه‌ها پاکێجی پارشێوان(پەنیر، ھەنگوین، تەماتە، حەلوا، ھێلکە و زبدە) كه له سێ شوێنى جياوازى شاره‌كه
دابه‌ش كران.
پارێزگای ئورفا:
خۆراكى وشك به‌سه‌ر مامۆستایانی ئایينی له مزگه‌وت و قوتابخانه ئايينييه‌كان دابه‌ش كرا، كه بريتى بوون له 2500 کگم ئارد، 21500 کگم برنج، 2580
سێتى ئاو و 2580 به‌تانى.
هاوكات ئه‌م هاوكارييانه ببەسەر زیانلێکەوتوانی لافاودا دابه‌ش كران:
برنج 6250 کگم، ئاو 750 سێت و 500 به‌تانى.
هه‌ر له هه‌مان رۆژدا ئه‌م هاوكارييانه به سه‌ر كه‌سانى کەم داهاتى شاری ئورفا دابه‌ش كران:
30 پارسێڵی خۆراک، 12 به‌تانى، 4 ھیتەری کارەبا و 500 کگم ئارد.






































