سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و شاندى ياوهرى، لەگەڵ رێکخراوە خێرخوازییەکان، پەرلەمانتاران، بەرپرسانی حكوومى و بەرپرسانی باڵای رێکخراوەکانی پیس فلیچ و کاریتاس کۆدەبنهوه و، تاوتوێی هەماهەنگی و پرۆژەی باشتر لە داهاتوو دەکەن.
ههر له درێژهى ئهو ديدارانهدا، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، رێككهوتى 24/4/2023 سەردانی پارێزگای ئیسن لە ئەڵمانیای کرد و، پارێزگاری ئیسن، وێڕاى پێشوازييهكى گهرم، دەستخۆشی لە کارەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرد و ئومێدی هەماهەنگيی زیاترى خواست.
موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەگەڵ تۆماس کوفن، پارێزگاری شارەکە، تاوتوێی پتەوکردنی هاوکارییەکانی نێوان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوەکانی ئەڵمانیايان کرد.
پارێزگاری ئیسن(تۆماس کوفن)، هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ناوچەکانی بوومەلەرزە لە تورکیا و سووریا بەرز نرخاند، هەروەها سوپاس و دەستخۆشيی هاوکارییەکانی نێوان دەزگا و رێکخراوەکانی پیس فلیچ و کاریتاسی ئەڵمانی کرد و، ئومێدەوار بوو، هاوکاری و هاوبەشيی نێوان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوەکانی ئەڵمانیا بەردەوام و زیاتر بن.
لە کۆتاییشدا موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، رێزلێنانی دەزگای پێشکەشی پارێزگاری ئیسن کرد و، پارێزگاریش مەدالیای رێزلێنانی بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشكهش كرد.













