شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سەرۆکایەتی موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگا و به یاوەريی ئاوات مستەفا و رەواج حاجی، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و شیرۆ شمۆ جوق بەرپرسی ئۆفیسی شنگالی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیای فیدڕاڵیان کرد و لەلایەن سەرۆکی بەشی قەیران و سەقامگیری و یارمەتی (کلیمەنس سەمتنەر) مرۆیی پێشوازیيان لێ کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەستخۆشی لە کارەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد، بە تایبەت بۆ هاناوەچوونی تیمە فریاگوزارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لو ناوچەکانی زيانبهركهوتووى بوومەلەرزە لە سووریا و تورکیا، بە پێزانینەوە باسی لێ کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا خوازیاری هاوکاری و پشتیوانيی زیاتر بوو بۆ کارە مرۆییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و داوای هاوکاری و هەماهەنگيی زیاتریان کرد.
له لاى خۆيهوه موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەستخۆشی و سوپاسی بڕياربهدهستانى ئەڵمانیای کرد، بۆ بە جینۆسایدناساندنی تاوانکارییەکان لە دژی کوردانی ئێزدی، هیواشی خواست کە لە ئایندە هەماهەنگی و هاوکاريی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراو و فەرمانگەکانی دیکەی ئەڵمانیا باشتر و پتەوتر بن.
ههر له ههمان رۆژ موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و نیلسن ئاننین وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان له ئەڵمانیا کۆبوونەوە و وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا دەستخۆشی لە کار و چالاکییە مرۆییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد. هەروەها سوپاسی خێرا بەهاناوەچوونی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد بۆ ناوچەکانی بوومەلەرزە. خوازیار بوو لە ئایندەش هەماهەنگيی رێکخراوە مرۆییەکانی ئەڵمانیا و فەرمانگەکانی بەهاناوەچوونی ئەڵمانیا و دەزگای خێرخوازیی بارزانی زیاتر بکرێن.












