شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سەرۆکایەتيی موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بازرانی(BCF)، رێككهوتى 26/4/2023 سەردانی ئۆفیسی سەرەکيی کۆمەڵەی ئەڵمانیا بۆ هاوکاريی نێودەوڵەتی (GIZ)يان کرد و لەگەڵ کارین کۆرتمان سەرۆکی ئۆفیسی سەرەکيی (GIZ) و رافیلیس بووبنەر بەرپرسی ئۆفیسی (GIZ) له عێراق، لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و تاوتوێی باشترکردنی هاوکارییەکانیان کرد.
کۆرتمان دەستخۆشی لە کار و چالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد و هەوڵە مرۆییەکانی بەرز نرخاند. هەروەها پێزانینی زۆری هەبوو بۆ هاوکارييهكانى خێرای دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ناوچەکانی زيانبهركهوتووى بوومەلەرزە لە سووریا و تورکیا.
له لاى خۆيهوه سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگيی بەردەوامی کۆمەڵەی ئەڵمانیا بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی (GIZ) و رێکخراوە ئەڵمانییەکانی دیکەی کرد، بۆ پشتیوانی بەردەوامیان لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی.
هەر دوو لا جهختيان لە پتەوکردنی زیاتری هاوکاری و هەماهەنگییەکانیان بۆ زیاترکردنی کارە مرۆییەکان و گەیاندنی هاوکارییەکان بە لێقەوماوان و پەنابەر و ئاوارەکان کردەوە.


