عوسمان داود ئەلداود كونسووڵی گشتیی كوەیت لە هەولێر و شاندی یاوەری، رێككەوتی 4\5\2023 سەردانی کەمپی کەورگۆسک لە سنووری پارێزگای هەولێریان کرد و، لەلایەن ستاڤ ئاسۆ بەرپرسی ئۆفیسی هەولێر و ئەحمەد عەدو بەرپرسی هۆبەی پرۆگرامی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کارگێڕیی کەمپەوە پێشوازییان لێ کرا.
لە کۆبونەوەکەدا کورتەیەک لەسەر کەمپی کەورگۆسک كەوتە بەر باس و دواتر باسی بەشێک لەو کێشانە کرا، کە رووبەڕووی ناوچەی کەورگۆسک بە گشتی و کەمپی کەورگۆسک بە تایبەتی دەبنەوە.
دوای وەرگرتنی زانیاری لە بارەی رەوشی دانیشتووانی كەمپەكە و خستنەڕووی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان و ئاریشە و گرفتی ئاوارەكان، كونسووڵی كوەیت و شاندی یاوەری سەردانی ناو کەمپ و “پرۆژەی تووڵ سێرڤس” و پرۆژەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)یان لە کەمپەكە كرد، کە لەگەڵ هاوبەشەکانی ئەنجامیان دەدات. هاوكات سەردانی ژمارەیەك لە خێزانەكانی دانیشتووی كەمپەكەیان كرد و پاڵپشتیکردنی وڵاتەكەیان بۆ هاوكاری و باشتركردنی باری گوزەرانی دانیشتووانی كەمپەكە دووپات كردەوە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەرپەرشتیی کەمپی کەورگۆسک و 34 كەمپی دیكە دەکات. لە كۆی ئەو كەمپانە 25یان بۆ ئاوارەکانە و 10 کەمپیشیان بۆ پەنابەرانە. بە گشتی 261.151 کەس لە ئاوارە و پەنابەران لەو کەمپانەدا ژیان بەسەر دەبەن.
كونسووڵی كوەیت سەردانی کەمپی کەورگۆسک دەكات
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی باڵاخانەی نوێی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان لە هەولێر دەكاتەوە
02/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
هەولێر.. كۆتاییهاتنی خولی فێربوونی یاریی شەترەنج بۆ منداڵانی ئازیز
23/09/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »