مايك برايسن ريچاردسن باڵيۆزى بهريتانيا له عێراق و شاندێکی یاوەری، رێككەوتی 8\5\2023 سەردانی کەمپی حەسن شام لە سنووری پارێزگای هەولێریان کرد و، لەلایەن ستاڤ ئاسۆ بەرپرسی ئۆفیسی هەولێر لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی و سروە رەسووڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان/ هەولێر و کارگێڕیی کەمپەوە پێشوازییان لێ کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا دوای وەرگرتنی زانیاری لە بارەی رەوشی دانیشتووانی كەمپەكە و خستنەڕووی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان و ئاریشە و گرفتی ئاوارەكان، باڵيۆزى بهريتانيا له عێراق و شاندێکی یاوەری سەردانی ناو کەمپ و پرۆژەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)یان لە کەمپەكە كرد، کە لەگەڵ هاوبەشەکانی ئەنجامیان دەدات. هاوكات سەردانی ژمارەیەك لە خێزانەكانی دانیشتووی كەمپەكەیان كرد و پاڵپشتیکردنی وڵاتەكەیان بۆ هاوكاری و باشتركردنی باری گوزەرانی دانیشتووانی كەمپەكە دووپات كردەوە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەرپەرشتیی 35 كەمپ دەکات. لە كۆی ئەو كەمپانە 25یان بۆ ئاوارەکانە و 10 کەمپیشیان بۆ پەنابەرانە. بە گشتی 261.151 کەس لە ئاوارە و پەنابەران لەو کەمپانەدا ژیان بەسەر دەبەن.



