كونسووڵی هۆڵەندا سەردانی كەمپی خانکێ دەكات

كونسووڵی وڵاتی هۆڵەندا (یاکۆ بیرنیز) رۆژی 3/5/2023 سەردانی كەمپی خانکێی كرد و لە لایەن نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی (BCF) و كارگێڕیی كەمپەكەوە بە گەرمی پێشوازی لێ كرا.
دوای وەرگرتنی زانیاری لە بارەی رەوشی دانیشتووانی كەمپەكە و خستنەڕووی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان و ئاریشە و گرفتی ئاوارەكان، كونسووڵی هۆڵەندا سەردانی ژمارەیەك لە خێزانەكانی دانیشتووی كەمپەكەی كرد و پاڵپشتیکردنی وڵاتەكەی بۆ هاوكاری و باشتركردنی باری گوزەرانی دانیشتووانی كەمپەكە دووپات كردەوە.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest