شاندێكی باڵای حكومەتی ئەڵمانیا سەردانی كەمپی شاریا دەكەن

شاندێکی باڵای حکومەتی ئەڵمانیا، سەردانی کەمپی شاریا دەکەن. وێڕای دەستخۆشی لە خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان بە ئاوارەکان، بەڵێنی هاوکاری و باشترکردنی رەوشی کەمپەکان دەدەن.
شاندە ئەڵمانییەکە پێکهاتبوون لە د. يۆخن فلاسبارس، جێگرێ وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ هاريكاريى ئابوورى و گه‌شه‌پێدانی ئەڵمانیا و ڤێرنه‌ر گاتزه‌ر، جێگری وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى دارايى، به‌ ياوه‌ريى باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له‌ عێراق لە رێككەوتی 2\5\2023 سەردانی كەمپی شاریا لە سنووری پارێزگای دهۆكیان كرد و لە لایەن كارگێڕیی كەمپ و نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی (BCF) بە گەرمی پێشوازییان لێ كرا.
هاوکات لەگەڵ هاتنی شاندەکە، نوێنەرانی رێکخراوی UNICEF و KFW و بەڕێوەبەری چاودێریی رۆشنبیری ئامادە بوون.
شاندی ئەڵمانی دوای وەرگرتنی زانیاری لە بارەی رەوشی پەنابەران و خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان، باس و راگۆڕینەوە لە بارەی ئاریشە و گرفتی ئاوارەكان کرا.
شاندی حکومەتی ئەڵمانیا پاڵپشتیکردنیان بۆ هاوكاری و باشتركردنی باری گوزەرانی دانیشتووانی كەمپەكە دووپات كردەوە.
کەمپی شاریا دەکەوێتە سنووری پارێزگای دهۆک، دانیشتووانی لە ئاوارە کوردە ئێزدییەکانی شنگالن. لەگەڵ هاتنی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ بەناچاری روویان لە هەرێمی کوردستان کرد. دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەرپەرشتیی کەمپی شاریا و 34 كەمپی دیكە دەکات. لە كۆی ئەو كەمپانە 25یان بۆ ئاوارەکانە و 10 کەمپیشیان بۆ پەنابەرانە. بەگشتی 261.151 کەس لە ئاوارە و پەنابەران لەو کەمپانە ژیان بەسەر دەبەن.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest