شاندێكی یۆنانی سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكەن

شاندێكی یۆنانی كە پێكهاتبوون لە(ماریۆس كالیاس بەڕێوەبەری ئاژانسی پەنابەرانی یۆنان، سۆفۆكلیس ماندەلیدیس راوێژكاری دیپلۆماسیی وەزارەتی كۆچ و پەنابەرانی یۆنان و ستافڕۆس كیرمیس كونسووڵی یۆنان لە هەولێر)، بە یاوەریی شاندی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رێككەوتی 14\5\2023 سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرد و، لەلایەن موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.
مەبەست لەو دیدارە تاوتوێكردنی ئەزموونی هەر دوو لایان بوو لە بواری بەڕێوەبردنی كاروباری پەنابەران و كۆچبەران. لە كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایە سەر كۆمەڵێك بابەتی پەیوەندیدار بە قەیرانی كۆچبەران و كاری پێكەوەیی و بڕیار درا، لە داهاتوودا لە بواری راهێنان و دروستكردنی هەلی كار و هەروەها گرنگیدان بە بواری پەروەردە كاری پێكەوەیی بكەن و پەیوەندییەكان قووڵتر بكرێن.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest