دەزگای خێرخوازی بارزانی (BCF) بە هاوكاریی رێکخراوی (Life Line)،
رێکكەوتی 15/5/2023 لە كەمپی داودیە لە سنووری پارێزگای دهۆك، كۆتایی بە دوو خولی راهێنانی پیشەیی بۆ ئافرەتانی دانیشتووی كەمپەكە هێنا.
خولی یەكەم، فێركردنی زمانی عەرەبی بوو، كە بۆ ماوەی یەك ساڵ بەردەوام بوو. لەو چالاكییە 7 ئافرەت سوودمەند بوون.
خولی دووەم بۆ فێركاریی ئارایش و جوانكاریی ئافرەتان تەرخان كرابوو، كە بۆ ماوەی 9 رۆژ بەردەوام بوو. لەو چالاكییەش 8 ئافرەت سوودمەند بوون.
كۆی سوودمەندان لەو دوو چالاكییە 15 ئافرەت بوون، هەمووشیان بڕوانامەیان پێشكەش كرا.



