شاندێكی باڵای وڵاتی ئەڵمانیا سەردانی كەمپی دومیز دەكەن

شاندێكی باڵای وڵاتی ئەڵمانیا كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان(یوهان ساتهۆڤ) جێگرێ وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا و (گێرد فریدسام) سەروکێ ئاژانسی (THW)، هەروەها بەڕێزان سروە رەسووڵ بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیران و پير دیان جەعفەر حەمۆ بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و بەهاناوەچوونی قەیران لە دهۆك، رێككەوتی 2\6\2023 سەردانی كەمپی دومیز1یان كرد و، لە لایەن نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF) و كارگێڕیی كەمپەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ كرا.
لە کۆبوونەوەکەدا دوای وەرگرتنی زانیاری لە بارەی رەوشی دانیشتووانی كەمپەكە و خستنەڕووی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان و ئاریشە و گرفتی پەنابەران، شاندەكە سەردانی ناو کەمپ و پرۆژەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)یان لە کەمپەكە كرد، کە لەگەڵ هاوبەشەکانی ئەنجامیان دەدات. هاوكات سەردانی ژمارەیەك لە خێزانەكانی دانیشتووی كەمپەكەیان كرد و جەختیان لەوە كردەوە كە مەبەستیان لەو سەردانە زیاتر ئاگاداربوون لە رەوشی ژیانی دانیشتووانی ناو كەمپەكە و خواستەكانیان بووە.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest