بەڕێز سەفین دزەیی بەرپرسى پەیوەندییەکانى حکومەتی هەرێمی كوردستان، لە دیدارێكدا رۆژی 13\6\2023 كە بەڕێزان ئیبراهیم سەمین جێگری سەرۆكی دەزگاى خێرخوازیى بارزانى و كارزان نووری ئەندامی دەستەی كارگێڕێی دهزگای خێرخوازیی بارزانی ئامادەی بوون، وەک سوپاسگوزارییەک بۆ هەوڵەكانی تیمەكانی فریاگوزاریى دەزگاى خێرخوازیى بارزانى لە کاتى بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی كارەساتی زەمین لەرزەکانی تورکیا و سووریا، سوپاسنامەی رێزلێنانی پێشكەش بە دەزگاى خێرخوازیى بارزانى كرد.
بەرپرسى پەیوەندییەکانى حکومەتی هەرێمی كوردستان لەو دیدارەدا گوتى: “هەر چەندە کاتەکە تێپەڕیوە، بەڵام ئەوەى ئێوە کردتان، بە ئاسانى لە بیر و هزرى هیچ تاکێک ناچێتەوە و دەبێتە بەشێک لە مێژووى پڕ لە شانازى گەلەکەمان”. ئەوەشی خستەڕوو كە “هەرێمى کوردستان یەکەمین تیمەكانی فریاگوزاریی مرۆیی گەیاندە ناوچە زیانلێکەوتووەکان ئەوەش نیشانەى پەرۆشى و خەمخۆرى ئێوە بوو بۆ ئەوەى بتوانن لەکاتى پێویست بە هاناى لێقەوماوانەوە بچن”.
بەڕێز سەفین دزەیی دوای ئەوەی ئاماژەى بە پشتگیرییەکانى بەڕێزان جەنابی سەرۆك بارزانی و سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکومەت و خەڵکى کوردستان کرد، گوتی: “بێگومان ئێوە وەكوو یەكەم تیمی بەهاناچوون گەیشتنە ناوچەکان كە بەداخەوە زۆر كەس ژیانیان لەدەست دا، زۆر كەسیش لە ژێر خانووەكاندا رووخاوەكاندا مابوونەوە، ئێوە توانیتان یارمەتیى پێویست بە گوێرەى تواناى بەردەست پێشکەش بکەن، ژیانى خۆتان خستە مەترسى بۆ ئەوەى ژیانى لێقەوماوان رزگار بکەن. شانازیتان بۆ ئێمە و خەڵکى هەرێمى کوردستان تۆمار کرد و ئەرکێکى گەورەى مرۆییتان بەجێ هێنا”.
لە لای خۆیانەوە ئامادەبووانی ئەو رێوڕەسمە سوپاسگوزارییە، سوپاسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد، كە بە درێژایی کارکردنى تیمەكانی فریاگوزاریی لە شوێنە زیان لێکەوتووەکان لە هەماهەنگى و پەیوەندیى بەردەوام بوون لەگەڵ لایەنە فەرمییەکان، بۆ ئەوەى یارمەتییەکان بە خێرایی بگەنە شوێنى مەبەست.
دوای ئەوەی بهرهبهیانی رۆژی دووشهممه رێككهوتی 6/2/2023 بوومهلهرزهیهك به هێزی 7.8 ریشتەر پارێزگای مهڕهشی له توركیا ههژاند و رۆژئاوای كوردستانیش خەساری گیانی و ماڵی زۆری لێ كەوتەوە، تیمەکانی دەزگای خێرخوایزی بارزانی، وەك یەكەم دەزگای هاریكاریی مرۆیی بۆ یارمەتیدانی قوربانیانی بوومەلەرزەکان خۆیان گەیاندە شوێنی كارەساتەكان و دابهش بوون و دهست كرا به ههڵمهتی پێشكهشكردنی(خواردنی گهرم، خواردنی خێرا، خواردنی وشك، بهتانی و دوشەك، دابینكردنی خێوەت، پێداویستیی منداڵان و ئاوی خواردنەوە)، جگە لەوانەش دەرمان و پێداویستیی بۆ نەخۆشخانەكان دابین كرا و، تیمەكانی گەڕۆكی پزیشكییش خزمهتگوزاریی تهندروستییان پێشكەش به برینداران و نهخۆشەكان كرد.
بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی هەرێمی كوردستان سوپاسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكات
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات پشتیوانی لە ئازادیی خوێندن بە زمانی دایك بكەن
01/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
دانانی بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان
27/11/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »