دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF) به هاوكاريى رێكخراوى (گوندى ئاشتى)ى ئه‌ڵمانى، قۆناغى دووه‌مى چاره‌سه‌ركردنی منداڵانی نه‌خۆشى كوردستانى له وڵاتى ئه‌ڵمانيا راگه‌ياند.
به‌ڕێز ئيبراهيم سه‌مين جێگرى سه‌رۆكى ده‌زگای خێرخوازیى بارزانی، رێككه‌وتى 12/6/2023 له كۆنگره‌يه‌كى ميديايى رايگه‌ياند، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی گوندی ئاشتی له ئه‌ڵمانیا، رۆژى سێ شه‌ممه 13/6/2023 هه‌شت منداڵى ديكه له هه‌موو ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى ته‌واو ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كرێن.
هاوكارییه ته‌ندروستییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیى له‌و بواره‌دا، ئه‌و منداڵانه له‌خۆ ده‌گرێت، كه تووشی نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله و میزه‌ڕۆ، سووتان و نه‌خۆشییه‌كانی ئێسك بوون و له هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر ناكرێن.
جێگرى سه‌رۆكى ده‌زگای خێرخوازيی بارزانی، تيشكى خسته‌ر سه‌ر ئه‌و باهاناچوونه‌وه و ئه‌وه‌شى خسته‌روو كه له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا، تيمه‌كانى پزيشكيى ده‌زگای خێرخوازيی بارزانی، پشكنینيان بۆ زیاتر له 2000 منداڵ كردووه و، دۆسیه‌كانیان ره‌وانه‌ی رێكخراوی گوندی ئاشتی له ئه‌ڵمانیا كراوه. دوای به‌دواداچوونی ئه‌و دۆسیانه، ناوی 30 منداڵیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، ده‌توانن ئه‌و مه‌نداڵانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن. له قۆناغى يه‌كه‌م 9 منداڵى نه‌خۆش روانه كران (كه 7يان چاره‌سه‌رى ته‌واويان وه‌رگرتووه)، له قۆناغى دووه‌ميش 8 منداڵى نه‌خۆش ره‌وانه‌ى ئه‌ڵمانيا ده‌كرێن.
له ئێواره‌خوانێكدا كه بۆ منداڵه نه‌خۆشه‌كان و خانه‌واده‌كانيان دابين كرابوو، ديارى به‌سه‌ر منداڵه‌كاندا دابه‌ش كرا. سبه‌ى رێككه‌وتى 13/6/2023 ئه‌و 8 منداڵه ره‌وانه‌ى ئه‌ڵمانيا ده‌كرێن.
ره‌وانه‌كردنى 8 منداڵى نه‌خۆش بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر له ئه‌ڵمانيا
نوێترینەکان
كار و چالاكییەكانی به‌شی ئازیزان و بێهاوژینان لە ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی 2024
26/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
لە دیداری ساڵانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ستراتیژیەتی درێژماوەی كاری پێنج ساڵی داهاتوو دەستنیشان دەكرێت
23/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »