شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە سەرپەرشتیی بەڕێز سروە ساڵح بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، رێككەوتی 7\6\2023 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانییان كرد و، لە لایەن بەڕێز دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی پێشوازییان لێ كرا.
لەو دیدارەدا كە بەڕێزان بەڕێوەبەر و لێپرسراوی بەشەکانی بیناسازی و ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پەروەردەش ئامادە بوون، پرۆژەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ زیادکردنی پۆلی خوێندن لە قوتابخانەکانی (کانی گۆمە و کەنەسوورە لە سنووری پەروەردەی ڕۆژئاوا و قوتابخانەی قانع لە سنووری پەروەردەی دەربەندیخان) بە مەبەستی نەهێشتنی سێ دەوامی لەو قوتابخانانەدا بۆ ساڵی نوێی خوێندن كەوتە بەرباس و بڕیارە كارەكانی پرۆژەكە لە لە ماوەی سێ مانگ (10\6\2023 تا 10\9\2023 ) تەواو بکرێن.
رێككەوتی 30\5\2023 لە كۆنگرەیەكی میدیاییدا پرۆژەی دروستكردنی 127 پۆلی خوێندنی لە قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان راگەیاندرا.
لە راگەیاندنی ئەو پرۆژەیەدا هەریەك لە بەڕێزان ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، رۆی فێلیپس و كارین فێلیپس نوێنەرایی دەزگای خێرخوازیی (LDS)ی ئەمریكی ئامادە بوون. ئەوەش راگەیەندرا كە پرۆژەكە بە هاوبەشیی (BCF) و (LDS) و (one vision) ئەنجام دەدرێت.
زیادکردنی 9 پۆلی خوێندن لە قوتابخانەکانی سنووری سلێمانی
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بەشداری لە كۆڕبهندی BBF لە ئەڵمانیا بانگهێشت دەكرێت
24/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
لەژێر چاودێریی ڕێزدارمەسرور بارزانی بەردی بناغەی پڕۆژەی(BCF City) لە قوشتەپە دانرا
21/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »