نووسینگەی رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان بە هاوكاریی دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، رێكخراوی فریاكەوتنی میللی، دەزگای خێرخوازیی رۆناهی و تۆڕی عێراق بۆ مافەكانی منداڵ، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە رۆژی جیهانیی منداڵان(1\6\2023) لە هەولێر، وۆركشۆپێكی تایبەتی بە مەبەستی جێبەجێكردنی ئەو راسپاردە نێودەوڵەتییانە ئەنجام دا، كە پەیوەندییان بە مافەكانی منداڵ لە هەرێمی كوردستان هەبوو.
بەشداربووانی پانێڵەكان بریتی بوون لە بەڕێزان: د. دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و سەرپەرشتیاری جێبەجێکردنی پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ، زەكیە سەید ساڵح بریكاری وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، فواد سدیق سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای پاراستنی مافەكانی منداڵ، ئیڤان رای نوێنەری (UNICEF)، ئیبراهیم سەمین جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF) و نازم ئەحمەد سەرۆكی تۆڕی مافەكانی منداڵان.
هەموو ئەو بەڕێزانە بە وردی تیشكیان خستە سەر رەوشی منداڵان لە كوردستان و جیهان و خوازیار بوون كاری جددیتر لە بواری مافەكانی منداڵ بكرێت و، بە ئاراستەی خێراكردنی پرۆسەی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ بە پێی راسپاردە نێودەوڵەتییەكان هەنگاوی كرداریی بنرێت.
وۆركشۆپەكەش بە گفتوگۆی کراوەی بەشداربووان كۆتایی هات.






