دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، بە ئامادەبوونی بەڕێزان ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە، ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و خالید خۆشناو و ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران و نوێنەری كۆمپانیاكان، بە هاوكاریی كۆرەك تلیكۆم، مەهتاب و كۆمپانیاكانی كوردستان، رێككەوتی 12\6\2023 لە هۆتێلی دێدەمان لە هەولێر، 22 قوتابیی ئازیزی سەركەوتووی پۆلی 12ی خەڵات كرد.
هەر لەو ئاهەنگەدا سەرەتا بەڕێز ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە، وتارێكی پێشكەش كرد و دوای بەخێرهاتنی ئامادەبووان، تیشكی خستە سەر پرۆژەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بەتایبەتی لە سێكتەری پەروەردە و ئاماژەی بە ئاماری پرۆژە و كارەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرد و گوتی: “ساڵی پار 203 قوتابخانە لە تەواوی كوردستان لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە نۆژەن كرانەوە، بۆ هەر قوتابخانەیەك 10،000 دۆلار خەرج كرا، هەروەها دەیان هەزار لیتر نەوتی سپی بۆ ناوەندەكانی خوێندن دابین كردووە”. باسی ئەوەشی كرد كە بۆ ئەمساڵیش لە پرۆژەیەكی هاوبەش 127 ژووری نوێی خوێندن لە ناوەندەكانی خوێندن لە هەرێمی كوردستان دروست دەكرێن”. جەختی لەوەش كردەوە كە لە پرۆژەی ئازیزان “دەزگای خێرخوازیی بارزانی بووەتە چەترێك، نەوایەك بۆ ئەوانەی كە نەوایەكیان شك نەبردووە”.
دواتر بەڕێز ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە وتارەكەیدا داوی بەخێرهاتنی ئامادەبووان، رۆڵی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەموو سێكتەرەكانی خزمەتگوزاری و فریاكەوتنی لە ناوخۆ و تەنانەت دەرەوەی وڵات بەرز نرخاند. هەروەها باسی بەشی ئازیزانی لە ناو دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرد و لە ئامێزگرتنی ئازیزان و خزمەتكردنیانی بە یەكێك لە شانازییەكان لە قەڵەم دا. خەڵاتكردنی قوتابیانی ئازیزی سەركەوتووشی بە “یەكێك لە كارە دەگمەنەكانی” دەزگای خێرخوازیی بارزانی ناو برد.
پارێزگاری هەولێر لە بەشی كۆتایی وتەكانیدا وێڕای پیرۆزبایی لە قوتابیی ئازیزی سەركەوتووی پۆلی 12 ، سوپاسی كۆمپانیا و سەرمایەدارانی كۆمەك بەخشی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات كرد، كە لە پرۆژە و كارە مرۆییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری و هاوبەشییان كردووە.
لە بەشی كۆتایی وتارەكانی رێوڕەسمەكەدا، بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، وێڕای بەخێرهاتنی میوانەكان، باسی ئەوەی كرد كە یەكێك لە ئامانجە سەرەكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، خزمەتكردنی پەروەردەیە و لەو چوارچێوەیەشدا كاری بەرچاو كراوە. سەبارەت بە پرۆژەی خەڵاتكردنی قوتابیانی ئازیزی سەركەوتووش گوتی: “دەزگای خێرخوازیی بارزانی كە نوێنەرایەتیی ئەو ناوە گەورەیە دەكات، كە بارزانیی نەمر باوكی رۆحیی نەتەوەی كوردە، ئەمڕۆ شانازی دەكات بە نوێنەرایەتیی ئەو ناوە، رۆڵی ئەو باوكانە بگێڕێت كە بەداخەوە ئێستا حزووریان نییە”. جەختی لەوەش كردەوە كە دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەوڵی داوە لە هەموو بوارەكانی ژیاندا “باوك ئاسا” دەرگە بە ڕووی ئەو ئازیزانەدا بكاتەوە. هاوكات سوپاس و پێزانینی بۆ هاوكاری و هاوبەشییەكانی سەرمایەدارانی كۆمەك بەخشی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و مانگی سووری ئیماراتی كرد، كە هاوبەشێكی بەهێزی پرۆژەكانی دەزگا بوون. جەختی لەوەش كردەوە كە سەرەڕای ئەو دۆخە لەنابارانەی كە لە كوردستان و ناوچەكە روویان داوە، ئەوان هەمیشە وەك چیایەك لە پشت كارەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بوون. ئەوەشی خستە روو كە تا ئێستا زیاتر لە 74 ملیۆن دۆلار بە سەر ئازیزاندا دابەش كراوە”.
سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە بەشی كۆتایی وتارەكەیدا گوتی: “یەكێك لە داخوازییەكانی جەنابی سەرۆك بارزانی بووە، هیچ منداڵێكی بێ باوك لە كوردستان نەمێنێت، لە لە چوارچێوەی ئەو پرۆژەیە و زۆر چڕوپڕتر خزمەتگوزاری پێشكەش نەكرێت”. دواتر پیرۆزبایی گەرمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشكەشی قوتابیی ئازیزی سەركەوتووی پۆلی 12 كرد.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەر لەو رێوڕەسمەدا سوپاسنامەی بە سەرمایەداران و كۆمپانیاكانی هاریكاری بەخش پێشكەش كرد.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی 22 قوتابیی ئازیزی سەركەوتووی پۆلی 12 خەڵات دەكات
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
ڕاپۆرتی پڕۆژە و چاڵاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ساڵی 2024
31/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
كار و چالاكییەكانی بهشی ئازیزان و بێهاوژینان لە دهزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی 2024
26/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »