پڕۆژەی گۆشتی قوربانی دەكەوێتە چوارچێوەی سێكتەری خۆراكی، بەڵام لە كاتێكی دیاریكراو ئەنجام دەدرێت، ئەویش رۆژانی جەژنی قوربانە، ئەم پڕۆژەیە چەندین ساڵە بەردەوامە و ئەمساڵیش (2023) بە هاوبەشی لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتی لە سنووری ئۆفیسەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF) لە هەرێمی كوردستان و دەرەوەی هەرێم، گۆشتی قوربانی بە سەر خانەوادەی ئازیزان و خەڵكی كەمداهات و هەژاردا دابەش كرا.
دوابەدوای راگەیاندنی پرۆژەی گۆشتی قوربانی بە هاوبەشیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF) و مانگی سووری ئیماراتی، لە رۆژانی جەژنی پیرۆزی قوربان تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەم جۆرە پرۆژەكەیان جێبەجێ كرد:
لە رۆژانی 28 و29/6/2023 لە نووسینگەی هەولێری دەزگای خێرخوازیی بارزانی گۆشتی قوربانی بەسەر خانەوادەی ئازیزاندا دابەش كرد، لە رۆژی یەكەمی جەژنی قوربانی پیرۆزدا بڕی 1195 بەشە گۆشتی قوربانی بەسەر خانەوادەی ئازیزان و لە رۆژی دووەمی جەژنی قوربانی پیرۆزدا 620 بەشە گۆشت بەسەر خانەوادەی ئازیزاندا دابەش كران، لەو چالاكییانە 1815 خێزانی ئازیزان لە شاری هەولێر سوودمەند بوون.
لە رۆژانی 28-29/6/2023 نووسینگەی دهۆك بە هاوكاریی نوێنەرایەتیی ئامێدی و ئاكرێ و زاخۆی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، گۆشتی قوربانییان بەسەر 2000 خێزان لە خانەوادەی ئازیزان لە سەنتەری دهۆك و ئامێدی و ئاكرێ دابەش كرد، هەر خێزانێك بڕی دوو كیلۆ گۆشتی پێشکەش کرا.
تیمەكانی ئۆفیسی كەركووكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، لە چوارچێوەی پرۆژەی هاوبەشی گۆشتی قوربانی لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتی، رێككەوتی30\6\2023 لە سەرگەڕان و پردێ 808 بەشە گۆشتیان دابەش كرد. لە شارۆچكەی سەرگەڕان و گوندەكانی دەوروبەری 478 خێزان و لە شارۆچكەی پردێ 330 خێزان بەشە گۆشتیان پێشكەش كرا. بەشی هەر خێزانێك دوو كیلۆ گۆشت بوو. وله رێككەوتی 28/6/2023 لە سلێمانی گۆشتی قوربانی بە سەر 1500 خێزان لە خانەوادەی ئازیزان دابەش كرا.
رێككەوتی 29/6/2023 لە شاری کفری گۆشتی قوربانی بەسەر 643 خێزان دابەش كرا. هەر خێزانێک دوو کیلۆ گۆشتیان پێشکەش کرا.
رێككەوتی 29/6/2023 لە پارێزگای هەڵەبجە گۆشتی قوربانی بەسەر خێزانی ئازیزان و کەم دەرامەتانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دابەش کرا.
رێككەوتی 30/6/2023 لە كەلار بڕی 543 بەشە گۆشت بەسەر 543 خێزانی ئازیزان و كەم دەرامەتان دابەش كرا، هەر خێزانێك بڕی دوو كیلۆ گۆشتی وەرگرت. رۆژی دووەمی جەژن 165 بەشی گۆشت بەسەر ئازیزان لەناو مووسڵ دابەش كرا.
رۆژی سێیەمی جەژن 765 بەشی گۆشت لە گەڕەکەکانی کەمدەرامەتی زەنجلی و شیفا لای راستی مووسڵ و جەزائیر لای چەپی مووسڵ و گوندەکانی دەشتی نەینەوا دابەش کرا. هەر بەشێک بڕی دوو کیلۆ گۆشت بوو. کۆی گشتی گۆشتی دابەشکراو 1860 کیلۆ بوو، ژمارەی سوودمەندبووانیش 930 خێـزان بوون.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رێككەوتی 29/6/2023 لە شاری عەفرین، 200 سەر مەڕی كردە قوربانی و بەسەر 2500 خێزاندا دابەش كرا. لەو چالاكییانەدا خێزانەكانی شاری عەفرین و جندرێس و گوندەكانی دەوروبەری سوودمەند بوون.
رێکكەوتی 28/6/2023 لە كەمپی حەسەن شام U3 بەشە گۆشتی بەسەر 1237 خێزانی دانیشتووانی كەمپەكەدا دابەش كرد. لەو چالاكییە 5670 كەس سوودمەند بوون.
رێکكەوتی 29/6/2023 لە هەمان كەمپ بە هاوكاریی خێرخوازێک بڕی 275 بەشە گۆشت دابەش كرا. لەو چالاكییەش 1244 كەس سوودمەند بوون
رێکكەوتی 28/6/2023 گۆشتی قوربانی بەسەر دانیشتووانی کەمپی دیبەگه لە سنووری پارێزگای هەولێر دابەش كرا. هەر خێزانێك دوو كیلۆ گۆشتی پێشكەش كرا. لەو چالاكییە 1102 خێزان كە دەكاتە 5803 كەس سوودمەند بوون.
رێکكەوتی 29/6/2023 لە كەمپی بەردەڕەش گۆشتی قوربانی بەسەر دانیشتووانی كەمپەكەدا دابەش كرد. لەو چالاكییە 553 خێزان سوودمەند بوون.
بە هاوكاریی رێکخراوی مروڤدۆستان، رێكکەوتی 27/6/2023 مریشكی بەستوو بەسەر دانیشتووانی كەمپەكەدا دابەش كرا. لەو چالاكییە 869 خێزان كە دەكاتە 4449كەس سوودمەند بوون.
رێكکەوتی 27/6/2023لە کەمپی حەسەن شام U3 بە هاوكاریی رێکخراوی مروڤدۆستان، مریشكی بەستوو بەسەر دانیشتووانی كەمپەكەدا دابەش كرا. لەو چالاكییە 1237خێزان كە دەكاتە 5670 كەس سوودمەند بوون.
هەمان رێكکەوت لە کەمپی حەسەن شام U2 هەر بە هاوكاریی رێکخراوی مروڤدۆستان، مریشكی بەستوو بەسەر دانیشتووانی كەمپەكەدا دابەش كرا. لەو چالاكییە 626 خێزان كە دەكاتە 2910 كەس سوودمەند بوون.