دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، داوا لە کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی بواری (تەکنەلۆژیا و زانیاری ) دەکات بۆ بەشداری کردن لە تەندەری كرین(ئهپلیكهیشن بۆ جێبهجێ كردنی پرۆژهی پهروەردهیی و تۆمار كردنی فیدیۆی بهشی ئازیزان)
شوێن: پارێزگای هەولێر، گەڕەکی هەولێری نوێ نزیک کۆمەڵگای ماس ستی
ناوی پڕۆژە: كرین ئهپلیكهیشن بۆ جێبهجێ كردنی پرۆژهی پهروهردهیی و تۆمار كردنی فیدیۆی بهشی ئازیزان
هەرکۆمپانیایەک ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن، دەتوانێت سەردانی مەیدانی بارەگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر وە وردەکاری سەبارەت بە داواکارییەکە لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی تا 1:00 دوای نیوەرۆ .
ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەر(03/07/2023 تا 09/07/2023) دەبێت.
یان دەتوانن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵە پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی تەندەر order.request@bcf.krd
گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێکەوتی(09/07/2023) دەبێت، تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر 11:00ی بەیانی بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
پڕۆسەی کردنەوەی تەندەرلە لایەن لێژنەیەکی بێ لایەن بەڕێوە دەچێت ، هەر کۆمپانیایەکی بەشداربوو لە ڕۆژی کردنەوەی تەندەرەکان هەوالی پێدەدرێت تا نوێنەرەکەی ئامادە بێت بە شێوازێکی ئارەزوو مەندانە لە پڕۆسەی کردنەوەی تەندەر.
“پێویستیەکانی کۆمپانیا بۆ بەشداربوون لە تەندەر”
کۆمپانیای بەشداربوو دەبێ ئەم داواکاریانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ وەرگرتنی تەندەر.
- کۆمپانیا دەبێ لە بواری (تەکنەلۆژیا و زانیاری) کار بکا.
- ناسنامەی کۆمپانیا (هوية تصنیف الشرکة).
- تابلۆی کارنامە (الشهادة الجداریە).
- فەرمانی کارگێڕی (امر اداری).