شاندێكی دیپلۆماسیی ئەڵمانیا سەردانی كەمپی مام رەشان دەكەن

بەڕێزان ماکسیمیلیان راش جێگری باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا و کڵاوس شتڕایشەر کونسووڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر و شاندی یاوەریان، رێکكەوتی 4/7/2023 سەردانی كەمپی مام رەشان لە سنووری پارێزگای دهۆكیان كرد و، لە لایەن بەڕێزان كارگێڕیی كەمپ و نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپەكە بە گەرمی پێشوازییان لێ كرا.
شاندی ئەڵمانی دوای وەرگرتنی زانیاری لە بارەی رەوشی پەنابەران و خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان و راگۆڕینەوە لە بارەی ئاریشە و گرفتی ئاوارەكان، سەردانی چەند خێزانی دانیشتووی كەمپەكەیان كرد.
مەبەست لەو سەردانەیان لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە دۆخی ژیاریی دانیشتووانی كەمپە و چۆنیەتی پەرەپێدان بە كاری هاوبەش لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ باشتركردنی بارودۆخی ژیانی ئاوارەكانی ناو كەمپەكە بوو.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest