بە بۆنەی 18هەمین ساڵیادی دامەزرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم دانیشتووانی كوردستان و سەرلەبەری كۆمەڵگەی جیهانیی(بە هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینی و ئایینزاكانەوە) و دامەزرێنەران و كارمەندان و خۆبەخشانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكەین.
هەر لەم رۆژەدا جارێكی دی، بەڵێن نوێ دەكەینەوە، بە هەمان رێچكەی پیرۆزی رێبازی بارزانیی نەمر كە فەرموویەتی: “شانازییە بۆ مرۆڤ خزمەتكاری میللەتی خۆی بێت”، پابەند و خاوەن پرۆژە بین، بۆ خزمەتكردن و فریاگوزاری و كاری مرۆیی، لە هەر گۆشەیەكی سەر زەوی كە پێویستیان بە هاوكاریمان هەبێت.
هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ رێكخراوە نێوەدەوڵەتییەكانی هاوكاریبەخش، هاوبەشان، سەرمایەداران و خێرخوازانی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەردەبڕین كە هەمیشە وەك قەڵایەك لە پشت كار و چالاكی و پرۆژەكانی مرۆیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بوون.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)
4\8\2023