نووسینگەی رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان بە هاوكاریی دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ، رۆژی سێ شەممە رێككەوتی 29\8\2023 لە هەولێر، وۆركشۆپێكی تایبەتی بە مەبەستی جێبەجێكردنی ئەو راسپاردە نێودەوڵەتییانە ئەنجام دا، كە پەیوەندییان بە نەهێشتنی بازرگانیكردن بە مرۆڤ هەبوو.
بەشداربووانی پانێڵەكان بریتی بوون لە بەڕێزان: د. دیندار زێباری رێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و سەرپەرشتیاری جێبەجێکردنی پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ و ئومێد ساڵح نوێنەری (UNODC) كە بە وردی تیشكیان خستە سەر رێكارەكانی نەهێشتنی بازرگانیكردن بە مرۆڤ لە كوردستان و جیهان و خوازیار بوون كاری جددیتر لەو بوارەدا بكرێت و، بە ئاراستەی خێراكردنی پرۆسەی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ بە پێی راسپاردە نێودەوڵەتییەكان هەنگاوی كرداریی بنرێت.
وۆركشۆپەكەش بە گفتوگۆی کراوەی بەشداربووان كۆتایی هات.
هەولێر .. ئەنجامدانی وۆركشۆپێكی تایبەت بە نەهێشتنی بازرگانیكردن بە مرۆڤ
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی باڵاخانەی نوێی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان لە هەولێر دەكاتەوە
02/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
هەولێر.. كۆتاییهاتنی خولی فێربوونی یاریی شەترەنج بۆ منداڵانی ئازیز
23/09/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »