بۆ دووەم ساڵە زیارەتکارانی ئێرانی، بە مەبەستی بەشداری لە رێوڕەسمی چلەی ئیمام حسێن، لە رێگەی دەروازەی حاجی ئۆمەران دێنە هەولێر و دوای حەوانەوەیان، سەردانی شوێنە پیرۆزەکانیان لە خوارووی عێراق دەکەن.
تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، لەم دوو ساڵەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو ئاسانكاری و ئامادەكارییەكیان بۆ پێشوازی لە زیارەتكاران ئەنجام داوە.
لە كۆنگرەیەكی میدیایی كە رێككەوتی 26\8\2023 لە پیشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر و شوێنی حەوانەوەی زیارەتكاران بەڕێوەچوو، سەرەتا بەڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ئاماژەی بەوە كرد، بۆ ساڵی دووەمە زیارەتكارانی ئێرانی لە دەوازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمرانەوە دێنە هەولێر و هەموو خزمەتگوازرییەكیان پێشکەش دەکرێن. باسی ئەوەشی كرد، كە مانگی رابردوو سەردانی ئێرانیان کردووە و هەر لەو بارەیەوە گوتی: “وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پێشکەشکردنی ئەو هەموو خزمەتگوزارییە بە زیارەتکاران، سوپاسی خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد”. گوتیشی: “بە ئێمەیان راگەیاندووە، پێشبینی هاتنی 500 هەزار زیارەتکار لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەکەن و رۆژانە دوو بۆ سێ هەزار زیارەتکار لەو دەروازەیەوە دێن”.
بەڕێز پارێزگاری هەولێر جەختی لەوە كردەوە كە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئامادەکاری تەواویان بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکاران کردووە، گوتیشی: “ئەمساڵ ئامادەکارییەکان باشتر بەڕێوەچوون و کەموکوڕییەکانی ساڵی پار چارەسەر کراون و کۆمەڵێک لێژنە بۆ کارئاسانیی زیاتر و بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکاران پێکهاتوون، لەوانە لێژنەی تەندروستی، پێشوازی، ئەمن و ئاسایش، ئەمساڵیش رێژەی سەردانی زیارەتکاران بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادی کردووە، هەروەها زیارەتکاران لە شێوازی پێشوازیکردنی ئەمساڵ زۆر رازین”.
لە لای خۆیەوە بەڕێز نەسڕوڵڵا رەشنوودی كونسووڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، بۆ میدیاكاران گوتی: “ئامادەکاری و خزمەتگوزاریی پێویست بۆ زیارەتکاران لە سنووری دەروازەی حاجی ئۆمەران دابین کراوە و لە رۆژانی داهاتووشدا ژمارەیەکی زیاتر لە زیارەتکاران لەو رێگەیەوە سەردانی مەزارگە پیرۆزەکانیان دەکەن، هیوادارم زیارەتکارانی بەڕێز كە دەچنە شوێنە پیرۆزەکان دۆعای خێر بۆ خەڵک و حکومەتی کوردستان بکەن، بۆ ئەو هەموو خزمەتگوازارییەی کە پێشکەشیان کردوون”. گوتیشی: “سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەین بۆ پێشکەشکردنی ئەو هەموو خزمەتگوزارییانەی کە پێشکەشی زیارەتکارانی ئێمەیان کردووە”.
تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەفتەیەك پێش هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ بەشداری لە رێوڕەسمی ماتەمێنی چلەی ئیمام حسێن، دەستیان بە ئامادەكاری كرد و، لە پاركی شەهید سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێر، شوێنی حەوانەوەیان(بە خورادن و خواردنەوە و خزمەتگوزاریی تەندروستی) بۆ دابین كردن و تا ئێستاش رۆژانە پێشوازییەكی گەرم لە زیارەتكاران دەكەن.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازی لە نیو ملیۆن زیارەتكاری چلەی ئیمام حسێن دەكات
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات پشتیوانی لە ئازادیی خوێندن بە زمانی دایك بكەن
01/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
دانانی بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان
27/11/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »