دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، رێككەوتی 5/9/2023 لە سەنتەرى رۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی قەدری جان لە كەمپی دارە شەکران لە سنووری پارێزگای هەولێر، چەندین خولی جۆراوجۆری كردەوە.
سەرەتا خولێكی بەهێزكردنی زمانی كوردی بۆ قۆناغی سەرەتایی بۆ 30 قوتابیی كچ و كوڕ كرایەوە. هاوكات 15 قوتابی لە خولی بەهێزكردنی وانەی فیزیا بۆ قوتابیانی پۆلی 12 سوودمەند بوون.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەر لە هەمان رێككەوت، خولێكی جوانكاری بۆ خانمانی كەمپەكە كردەوە. لەو چالاكییەش 13 ئافرەت سوودمەند بوون. هەروەها لە خولی ئیکسسوارات ١٢ ئافرەت بەشدار بوون، لە خولێكی دروومانی جلوبەرگی خانمانیش 15 ئافرەت سوودمەند بوون.
هەر لە هەمان رۆژ خولێكی وێنەکێشان بۆ 15 كچ و كوڕ كرایەوە و لە خولی کۆمپیوتەریش كە تایبەت بوو بە(دیزاینکردنی یاری بۆ منداڵان – scragg) 13 منداڵ سوودمەند بوون.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەردەوام بایەخێكی زۆری بە كردنەوەی خولی جۆراوجۆر بە مەبەستی وەبەرهێنان و تێكەڵبوون بە بازاڕی كار داوە، بەتایبەتی بۆ ئاوارە و پەنابەران كە لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستاندا نیشتەجێن، لە دەرەوەی سنووری هەرێمی كوردستانیش تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی زۆر چالاكیی هاوشێوەیان ئەنجام داوە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی دارەشەكران چەندین خولی جۆراوجۆر دەكاتەوە
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازی لە شاندی ڕێکخراوی komciwan دەكات
03/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
دەزگای خێرخوازیی بارزانی باڵاخانەی نوێی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان لە هەولێر دەكاتەوە
02/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »