لەسەر بانگهێشتی فەرميی پزیشکانی میزۆپۆتامیای کورد لە هەندەران لە شاری بەرلین، بهڕێز ئاوات مستەفا ئەندامی دەستەی کارگێڕی و بەرپرسی کاروباری ئەوروپا و ئەمریکاى دەزگای خێرخوازيی بارزانی(BCF)، بەشداری له نۆیەمین کۆنفڕانسی پزیشکانی میزۆپۆتامیای کورد کرد، كە لە رێككەوتی 29/9/2023 تا 1/10/2023 بەردەوام بوو.
کۆنفڕانسی میزۆپۆتامیای پزیشکانی کورد لە چەندین دکتۆر و پسپۆڕانی تەندروستيی کورد لە ئەوروپا پێكهاتووه، كه چەندین ساڵە خزمەت بە دۆزی کوردستان دەکەن. دیارە ئەم کۆنفڕانسە ساڵانە بە ئامادەبوونی پزیشک و پسپۆڕانی کوردی هەموو پارچەکانی کوردستان کارەکانی هەر ساڵێک لە وڵاتێک ئەنجام دەدات.
ئەمساڵ میوانداريی تایبەتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)يان کرد، بۆ ئەوەی لایەنی خێرخوازی و هەماهەنگیى نێوان کۆمەڵە کورديیەکان لە هەندەران و دەزگای خێرخوازیی بارزانی ببێتە تەوەرێکی گرنگی کۆنفڕانسەکە.
لە دووەم رۆژی کۆنفڕانسەکە بهڕێز ئاوات مستەفا ئەندامی دەستەی كارگێڕی و نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ئەوروپا، وتارێکی پێشکەش کرد و بە داتا و زانیاریى سەلمێندراو، باسی لە کاریگەريی هاوکاری و هەماهەنگيی نێوان رێکخراوە کوردستانییەکان و دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قەیرانەکان كرد، بەتایبەت رۆڵيانى له رووداوهكانى عەرزهەژێنی باکوور و رۆژئاوای كوردستان خستە روو.
دیارە ئامەدەبوونی شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کۆنفڕاسەکە جێگای دڵخۆشی و رەزامەنديی ئامادەبووان بوو، جگە لە وتار، نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەڕێز ئاوات مستەفا ئیدارەی یەکێک لە پانێڵەكانی کرد، کە تایبەت بوو بە هاوکاريی مرۆیی و هەماهەنگيی نێوان رێکخراوەکانی مرۆيى لە هەندەران و کوردستان.
دەزگای خێرخوازيی بارزانی له کۆنگرەی پزیشکانی کورد لە ئەڵمانیا بەشداری دەکات
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بەشداری لە كۆڕبهندی BBF لە ئەڵمانیا بانگهێشت دەكرێت
24/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
لەژێر چاودێریی ڕێزدارمەسرور بارزانی بەردی بناغەی پڕۆژەی(BCF City) لە قوشتەپە دانرا
21/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »