شاندێكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، رۆژی 18ی 10ی 2023، بە سەرۆكایەتیی بەڕێز مو‌سا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگا، لە هەولێر سەردانی كۆنسوڵگەریی فەلەستینی كرد و لەگەڵ بەڕێز نەزمی حەزووری، كۆنسوڵی گشتیی فەلەستین، كۆبووەوە و تێیدا ئامادەیی دەزگای نیشاندا بۆ ئەوەی هاوكاری مرۆیی رەوانەی فەلەستین بكات.
له دانیشتنه‌كه‌دا كۆنسوڵی گشتیی فه‌ڵه‌ستین، وێڕای بەخێرهێنانی شاندەكە، سوپاسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كرد له هه‌مبه‌ر خزمه‌ته‌كانی به ئاواره و په‌نابه‌ران به گشتی و ئاواره فه‌له‌ستینیه‌كان به تایبه‌ت كه له ساڵی 2014 بۆ 2017 له به‌شه‌كانی دیكەی عێراقه‌وه ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون.
هەر لەو دیدارەدا، گفتوگۆ لە بارەی دۆخی مرۆیی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین و رێگەكانی ناردنی هاوكاریی مرۆیی كرا، لای خۆیەوە سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، جه‌ختی له ئاماده‌یی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ناردنی هاوكاریی مرۆیی بۆ خه‌ڵكی لێقەوماو كردەوە و پابه‌ندیی ده‌زگای نیشاندا بۆ هاوكاریكردنی هه‌ر مرۆڤێك كه پێویستی به هاوكاری بێت، بێ تێڕوانین له جیاوازییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهان، لە بەرانبەردا كۆنسوڵی گشتیی فه‌له‌ستین بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه مرۆییە گرنگە سوپاسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كرد.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به دروشمی (له هه‌ر شوێنێك برینێك له جه‌سته‌ی مرۆڤایه‌تی بێت له‌وێ ده‌بێت بۆ ساڕێژی) ده‌ستی هاوكاریی بۆ لێقه‌وماوانی فه‌له‌ستین و ناوچه‌كه درێژ ده‌كات، ئه‌مه‌ش درێژكراوه‌ی هه‌وڵه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تی و ئازاری مرۆڤه‌كان، له چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانیه‌تی وه‌ك ئه‌ندامی راوێژكاری تایبه‌ت له ئه‌نجومه‌نی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (ECOSOCS).
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وه‌ك چۆن له رابردوو كارێكته‌رێكی سه‌ره‌كی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مرۆیی بووه له‌و ناوچانه‌ی تووشی جه‌نگ و كاره‌ساتی سرووشتی بوون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له هه‌ما‌هه‌نگی به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ رێكخراوه مرۆییه عێراقییه‌كان و حكومه‌تی عێراقی، بۆ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان و دۆزینەوەی میكانیزمی ناردنی هاوكارییه‌كان به‌یه‌كه‌وه، له زووترین كاتدا بۆ زیانمه‌ندانی ناوچه‌كه.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئامادەیی خۆی نیشاندا هاوكاری مرۆیی رەوانەی فەلەستین بكات
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
خزمەتگوزارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ زیارەتكارانی چلەی ئیمام حوسێن بەرز دەنرخێنن
21/08/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
ئێلەكی كارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مێژوویەك لە شانازی
19/08/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »