تیپی كچانی كەمپی مام رەشان كاسی پاڵەوانی خولی تۆپی پێی بچووككراویان بەرز كردەوە

دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF) و رێكخراوی(Caritas)ی ئەڵمانی، خولێكی تۆپی پێی بچووككراو(فۆتسال)یان بۆ ئافرەتانی 4 كەمپ كردەوە و تیپی كچانی كەمپی مام رەشان نازناوی پاڵەوانی خولەكەی بەدەست هێنا.

دەزگای خیرخوازیی بارزانی(BCF) بە هەماهەنگیی لەگەڵ رێكخراوی(Caritas)ی ئەڵمانی، خولێكی تۆپی پێی بچووككراو(فۆتسال)ی لە ژێر دروشمی “مرۆڤایەتی كۆمان دەكاتەوە”، بۆ ئافرەتانی 4 كەمپی ئاوارە ئێزدییەكان كردەوە كە بریتی بوون لە(كەمپەكانی شێخان، ئیسیان، مام رەشان و sp) .
رێككەوتی 19ی 9ی 2023 لە یاری كۆتایی خولەكەدا، بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆكی دەزگای خیرخوازیی بارزانی، وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری ئەنجومەنی وەزیران لە وڵاتی ئەڵمانیا، كنسوڵی ئەڵمانیا، نوێنەری رێكخراوی كاریتاس و بەڕێوەبەری هەماهەنگیی قەیرانەكانی دهۆك، یاریی كۆتایی بەڕێوەچوو، كەمپی مام رەشان بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ بەرانبەر، نازناوی پاڵەوانی خولەكەی بەدەست هێنا.
لە رێوڕەسمی كۆتایی خولەكەدا خەڵات و دیاری بەسەر سەرجەم یاریزانانی تیپەكاندا دابەش كرا.
هاوكات بەڕێزان موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و فلۆریان هاسلەر وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری ئەنجومەنی وەزیران لە وڵاتی ئەڵمانیا و شاندی یاوەری، بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی ژیان و ئاریشەكانی دانیشتووانی كەمپی مام رەشان سەردانی چەند خێزانی ناو كەمپەكەیان كرد.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest