دەزگای خێرخوازیی بارزانی (BCF)، رێککەوتنێکی بۆ دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستیی یەکەم دایەنگەی حکوومی لە پارێزگای هەڵەبجە، لەگەڵ کۆمەڵگەی بانکە ئەهلییەکانی عێراق واژوو کرد.
با ئامادەبوونی بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، رۆژی 28ی11ی2023 رێککەوتنێک لە نێوان بەڕێزان کارزان نووری، ئەندامی دەستەی كارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و محەمەد ئەلحەنزەڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵگەی بانکە ئەهلییەکانی عێراق لە شاری هەولێر واژوو كرا.
رێککەوتنەکە بۆ دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستییەکانی یەکەم دایەنگەی حکوومییە لە پارێزگای هەڵەبجە، كە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەكرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز موسا ئەحمەد، ئامادەیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ کارکردنی هاوبەش لە داهاتوو و بۆ خزمەتکردن و پەرەپێدانی زیاتری کۆمەڵگە و خزمەتکردنی ئاوارە و پەنابەران لە دەرەوە و ناوەوەی کەمپەکان دەربڕی.
هاوکات باس لە چەندین پرۆژە و کاری هاوبەش کرا، بۆ ئەوەی لە داهاتوو بە هەماهەنگیی نێوان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کۆمەڵگەی بانکە ئەهلییەکانی عێراق ئەنجام بدرێن.
بەڕێز سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سوپاسی کۆمەڵگەی بانکە ئەهلییەکانی عێراقی کرد، کە پێشتر لە کارەساتی حەمدانیە بە پیر داوای دەزگاوە هاتوون و لەسەر داوای دەزگا هاوکاریی ماددییان پێشکەش بە قوربانییانی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەی حەمدانیە کردووە.
لە لای خۆیەوە بەڕێز محەمەد ئەلحەنزەڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵگەی بانکە ئەهلییەکانی عێراق، خۆشحاڵی و ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ ئەوەی هاوکاریی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکەن، لە ئەنجامدانی پرۆژەی هاوبەش و ئەوەشی دووپات كردەوە، كە کۆمەڵگەی بانکە ئەهلییەکانی عێراق بە پەرۆشەوە لە هەوڵەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەڕوانێت، جەختی لەوش كردەوە كە لە داهاتوودا بۆ ئەنجامدانی کار و پرۆژەی هاوبەش هەماهەنگیی زیاتریان دەبێت.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاریی کۆمەڵگەی بانکە ئەهلییەکانی عێراق پێداویستیی یەکەم دایەنگەی حکوومی لە هەڵەبجە دابین دەكات
نوێترینەکان
خزمەتگوزارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ زیارەتكارانی چلەی ئیمام حوسێن بەرز دەنرخێنن
21/08/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
ئێلەكی كارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مێژوویەك لە شانازی
19/08/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »