لە ژێر چاودێری رێزدار مەلا مستەفا بارزانی رێککەوتنێک لە نێوان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وەزارەتی تەندروستی و رێکخراوی سویس کرۆس و نووسینگەی رێزدار مەلا مستەفا بارزانی واژوو کرا، بۆ ئەوەی ساڵانە ١٠٠٠ کەیسی نەخۆشی، بە هەماهەنگی هەر چوار لایەن، بۆ چارەسەرکردن ببینرێن و دەستنیشان بکرێن.
ئەمڕۆ شەممە 2ی 12ی 2023، بە ئامادەبوونی رێزدار مەلا مستەفا بارزانی، لە شاری هەولێر رێککەوتنەکە واژوو کرا، کە هەنگاوێکە بۆ دروستکردنی پەیوەندی پتەو لە نێوان رێکخراوە تەندروستییە جیهانییەکان و کەرتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، بۆ بەهێزکردنی ئەزموونی پزیشکانی ناوخۆیی و بەرزکردنەوەی ئاستی تەندروستی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی ئەوەی شاری هەولێر ببێتە ناوەندێکی پزیشکی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەش.
رێکخراوی سویس کرۆس، بە هەماهەنگی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، تیمی پزیشکی و دکتۆر و پسپۆران بۆ بینین و چارەسەرکردنی نەخۆشەکان، دەهێنێتە کوردستان و لە رێگەی بەرنامەیەکی دیاریکراو، بۆ بەهێزکردنی توانای پزیشکانی کورد، ئاڵوگۆڕی زانیاری بکرێت.
یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی رێککەوتنەکە ئەوەیە کە چیدیکە نەخۆش لە هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەریی، پێویستی بە سەردانی دەرەوەی وڵات نەبێت و زۆربەی حاڵەتەکانی نەخۆشی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێن.
ئەو بوارە پزیشکییانەی لە چوارچێوەی رێککەوتنەکە کارییان لەسەر دەکرێت، ئەمانە دەگرێتەوە:
– نەشتەرگەریی نەخۆشییەکانی ئێسک، شکان، جومگەکانی حەوز و ئەژنۆ.
– نەشتەرگەریی جوانکاری و شیاندنەوە دوای سووتان.
– نەشتەرگەریی ڕووخسار و شەویلاگ.
– نەشتەرگەرییەکانی دەست و ڕێککاری.
– نەشتەرگەرییەکانی ڕێککاری بۆ حاڵەتەکانی نەخۆشی زگماکی شەقی لێو و مەڵاشوو.
– نەشتەرگەریی ڕێککاری سینگ دوای نەشتەرگەری دڵ و شێرپەنجە.
هەر بە گوێرەی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە، بڕیارە لە داهاتوو کار لەسەر دوو بواری دیکەی نەشتەرگەریی بکرێت، ئەوانیش ئەنجامدانی نەشتەرگەریی دڵ بۆ منداڵان و گەوران، لەگەڵ دامەزراندنی سەنتەرێک بۆ چارەسەری شێرپەنجەی سینگ و مەمک.2
لەژێر چاودێری رێزدار مەلا مستەفا بارزانی رێککەوتنێکی گرنگی پزیشکی واژوو کرا
نوێترینەکان
خزمەتگوزارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ زیارەتكارانی چلەی ئیمام حوسێن بەرز دەنرخێنن
21/08/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
ئێلەكی كارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مێژوویەك لە شانازی
19/08/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »