دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاریی لۆجستیی شارەوانیی عەفرین دەكات

دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF) بە هاوكاريی ناوەندی هەماهەنگیی قەیرانەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئاژانسی فیدڕاڵیی ئەڵمانی، هاوكاریی لۆجستی پێشكەش بە شاری عەفرین دەكات.
بەڕێز رەواج حاجی ئەندامی دەستەی كارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرپرسی دۆسیەی عەفرین، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ میدیای دەزگای خێرخوازیی بارزانی گوتی: “دەزگای خێرخوازیی بارزانى به ‌هاوكاريى ئاژانسی فیدڕاڵیی ئەڵمانی (THW) و بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی هەماهەنگیی قەیرانەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان(JCC)، رۆژی 23ی1ی2024 هاوكاریی لۆجستی بۆ شارەوانییەكانی عەفرین دابین كرد.
هاوكارییەكان بریتی بوون لە حەفارەیەك و پێداویستییەكانی و هەروەها كەلوپەلی پێداویستیی رۆژانەی فەرمانبەران و كرێكارانی خزمەتگوزاری بۆ خزمەتكردنی دەڤەرەكە. ئەم هاوكارییانە گرینگییەكی زۆری هەیە بۆ دانیشتووانی شارەكە و دووبارە بووژانەوەی ژیانیان، بەتایبەتی لە دوای بوومەلەرزەكانی ساڵی رابردوو كە تووشی كارەساتێكی گەورەی مرۆیی بوون”.
ئەم هاوكارییانەی پێشكەش بە شاری عەفرین و ناحیە و گوندەكانی دەوروبەری دەكرێت، لە رێگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی و هاوبەشەكانی لە رێكخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكان دابین دەكرێن و هەوڵ دەدرێت زۆرترین كەس لەم هاوكارییانە سوودمەند بن.

دوای بوومەلەرزەكانی شوباتی 2023 و كردنەوەی نووسینگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە عەفرین و لە رێگەی ئەم نووسینگەیەوە بەردەوام هاوكاریی جۆراوجۆر بە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە گەیەندراوە، هاوكارییەكانیش خۆراكی و ناخۆراكی و تەندروستی و كردنەوەی خولی رۆشنبیری و پیشەیی لەخۆ دەگرێت.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest