به ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان مو‌سا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى(BCF)، د.دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيى گشتيى ته‌ندروستيى هه‌ولێر و د. له‌زگين جه‌ميل نوێنه‌رى رێكخراوى مه‌ينى نه‌رويجى، بڕى 676,400 دانه حه‌ب تايبه‌ت به نه‌خۆشانى شه‌كره‌ى جۆرى دوو به به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيى گشتيى ته‌ندروستيى هه‌ولێر پێشكه‌ش كرا.
هه‌ر له‌و په‌يوه‌ندييه‌دا رۆژى 27ى3ى2024 له كۆنگره‌يه‌كى ميديايى، به‌ڕێز مو‌سا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى، له ده‌ستپێكى وته‌كانيدا رێكخراوى مه‌ينى نه‌رويجى به “به‌هاوبه‌شێكى كارا و كاريگه‌ر”ى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى له بوارى ته‌ندروستى ناو برد و، وێراى سوپاس و ده‌ستخۆشى له‌و رێكخراوه، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، كه هه‌موو ئه‌و هاوكارييانه‌ى ته‌ندروستى كه راده‌ستى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى ده‌كرێن، له رێگاى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستييه‌وه پێشكه‌ش به نه‌خۆشخانه‌كان و بنكه‌كانى ته‌ندروستى ده‌كرێت. گوتيشى: “له‌و ماوه‌يه‌دا به پاڵپشتيى كۆمه‌ڵێك رێكخراو كه كاريگه‌رترين و ديارترينيان رێكخراوى مه‌ينى نه‌رويجى بووه، توانراوه كۆمه‌ڵێك ده‌رمان و له زۆر شوێنيشدا پێداويستيى تايبه‌ت به نه‌خۆشخانه‌كان دابين بكرێت. جێى خۆيه‌تى كه سوپاسێكى تايبه‌تيان بكه‌ين”.
له ته‌ورێكى ديكه‌ى وته‌كانيدا، ئاماژه‌ى به بوونى ژماره‌يه‌كى زۆرى په‌نابه‌ر و ئاواره له هه‌رێمى كوردستان كرد، كه رۆژانه پێويستييان به ده‌رمان و چاره‌سه‌رى پزيشكى ده‌بێت، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه حكومه‌تى عێراقى له بوارى هاريكاريى په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستان هيچ پلانێكى نه‌بووه و هيچ هاوكارييه‌كيان پێشكه‌ش ناكرێت، به‌تايبه‌تى كه ئاواره‌كان هاووڵاتيى عێراقين و ئه‌ركى حكومه‌تى عێراقه كه پاڵپشتييان بكات، به‌ڵام له هه‌موو بواره‌كان له پاشه‌كشه‌دا بوون، بۆيه داواى هاريكارى له ئاژانس و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان كرد كه له‌و بواره‌دا هاريكارى و پاڵپشتى بكه‌ن”.
د.دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيى گشتيى ته‌ندروستيى هه‌ولێر
ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه “ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى و رێكخراوى مه‌ينى نه‌رويجى، “بڕێكى زۆر و به‌رچاو له حه‌بى نه‌خۆشيى شه‌كره له جۆرى گلوكوفه‌يچ كه 6,764 پاكه‌ته و هه‌ر پاكه‌ت 100 دانه حه‌بى تێدايه و بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشانى شه‌كره‌ى جۆرى دوو به‌سووده، بۆ نه‌خۆشانى سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيى گشتيى ته‌ندروستيى هه‌ولێر دابينيان كردووه. جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه كه له سه‌رتاسه‌رى جيهان نه‌خۆشانى شه‌كره‌ى ژماره‌يان به‌ره‌و سه‌رتر ده‌ڕوات، ئه‌و حه‌به‌ش زۆربه‌ى پزيشكان بۆ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشانى شه‌كره‌ى جۆرى دوو پشتى پێ ده‌به‌ستن”. گوتيشى: “به پێويستى ده‌زانين ده‌ستخۆشى و سوپاسگوزاريمان ئاراسته‌ى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى بكه‌ين، كه به‌رده‌وام له سه‌ر هێڵ بوون، بۆ هاوكاريكردنى كه‌رتى ته‌ندروستى و خزمه‌تكردنى هاووڵاتييانى خۆشه‌ويست و ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى كه سه‌ردانى سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيى گشتيى ته‌ندروستيى هه‌ولێر ده‌كه‌ن. ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى له رووى بيناوه، له رووى راهێنانه‌وه، له رووى دابينكردنى ده‌رمان و ئامێر و پێداويستيى پزيشكى به‌رده‌وام ده‌ستى هاوكارييان درێژ كردووه. هه‌روه‌ها رێكخراوى مه‌ينى نه‌رويجى له چه‌ندين بابه‌ت هاوكار بوون، وه‌ك دابينكردنى سه‌ماعه‌ى گوێ بۆ كه‌مبيستان و ئێستاش به دابينكردنى ئه‌و حه‌بانه كه هاوكارييه‌كانيان جێى سوپاس و پێزانين و ده‌ستخۆشين”.
به‌ڕێز د. له‌زگين جه‌ميل نوێنه‌رى رێكخراوى مه‌ينى نه‌رويجى، له وتاره‌كه‌يدا دواى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به كارى هاوبه‌شيان له‌گه‌ڵ ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى له‌و هاريكارييه پزيشكييه، ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه تێچووى ئه‌و هاوكارييه پزيشكييه 341 هه‌زار دۆلار بووه، كارى هاوشێوه‌ش له دهۆك و ئاكرێ و زاخۆ ئه‌نجام دراون. له چه‌ند رۆژى داهاتووش له ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران و شاره‌كانى ديكه‌ش هاوكارييه‌كان ده‌گه‌يه‌نن. ئه‌وه‌شى خسته ڕوو كه به هۆى شه‌ڕه‌كانى غه‌ززه و ئۆكرانيا، زۆربه‌ى رێكخراوه‌كانى مرۆيى چالاكييه‌كانيان له كوردستان راگرتووه، به‌ڵام رێكخراوى مه‌ينى نه‌رويجى به‌ڵێنى داوه له چالاكى و هاريكارييه‌كانيا له كوردستان به‌رده‌وام بن.
زياتر له 676 هه‌زار حه‌بى چاره‌سه‌رى شه‌كره پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيى گشتيى ته‌ندروستيى هه‌ولێر ده‌كرێت
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات پشتیوانی لە ئازادیی خوێندن بە زمانی دایك بكەن
01/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
دانانی بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان
27/11/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »