دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، رۆژى 17ى4ى2024 حه‌وته‌مين خێوه‌تگه‌ى پەرەپێدانی مرۆیی بۆ 80 كارمه‌ندى ده‌زگا كرده‌وه.
ئه‌م خێوه‌تگه‌يه‌ش وه‌ك خێوه‌تگه‌كانى ديكه له ده‌ڤه‌رى بارزان له گوندى ئاڤده‌لان كرايه‌وه.
له رۆژى دووه‌مى كردنه‌وه‌ى خێوه‌تگه‌ى حه‌وته‌م (18ى4ى2026)، جگه له وه‌رزشكردن له گۆڕه‌پانى خێوه‌تگه و رێپێوان له ده‌ره‌وه‌ى خێوه‌تگه و هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له ده‌ستپێكى رۆژه‌كه‌دا، سيمينارێك و دوو وۆركشۆپ پێشكه‌ش كران.
له سيميناره‌كه‌دا رێزدار شێخ فرياد بارزانى، پێشمه‌رگه و نووسه‌ر و كه‌سايه‌تيى ناسروا و به‌ناوبانگ، تيشكى خسته سه‌ر(بيروباوه‌ڕى بارزان) و زۆر بابه‌تييانه سه‌باره‌ت به هزرى بارزان و ياساكانى تايبه‌ت به ده‌ڤه‌ره‌كه و خه‌بات و شۆڕشه‌كانى بارزان و قوربانييه‌كانيان، به‌رچاوڕوونيى زياترى به ئاماده‌بوونى سيميناره‌كه به‌خشى.
به‌ڕێز دكتۆر ره‌وشت ره‌شيد سه‌برى، راوێژكارى به‌ڕێز سه‌رۆكى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى، كه دكتۆراى له پسپۆڕيى پزيشكيى ده‌روونى هه‌يه و ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى پزيشكانى ده‌روونيى ئه‌مريكايه و راهێنه‌رى نێوده‌وڵه‌تييه له ئيداره‌ى سترێس، وۆركشۆپێكى زانستى له باره‌ى هۆكاره‌كانى دروستبوونى سترێس و دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكى و رێكاره‌كانى چاره‌سه‌رى پێشكه‌ش كرد.
له وۆركشۆپێكى ديكه، به‌ڕێز دكتۆر رێناس جانۆ، كه‌سايه‌تيى ئه‌كاديمى و مامۆستاى زانكۆى دهۆك، كه دكتۆراى هه‌يه له زانسته سياسييه‌كان و فه‌لسه‌فه‌ى سياسى، سه‌ره‌تا چه‌مكى فه‌لسه‌فه‌ى پێناسه كرد و دواتر شيكارييه‌كى له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ى ناوى(ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى) تاوتوێ كرد، كارمه‌ندانى ده‌زگاى به (له‌شكرى دژى شه‌ڕ) هه‌ژمار كرد. له وۆركشۆپه‌كه‌ش كتێبێكى خۆى و چه‌ند به‌رهه‌مى فه‌يله‌سووفانى گه‌وره‌ى جيهانى له باره‌ى فه‌لسه‌فه‌ى سياسى بۆ ئاماده‌بووان شرۆڤه كرد.
چالاكييه‌كانى حه‌وته‌مين خێوه‌تگه‌ى په‌ره‌پێدانى مرۆيى به‌رده‌وامه
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی باڵاخانەی نوێی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان لە هەولێر دەكاتەوە
02/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
هەولێر.. كۆتاییهاتنی خولی فێربوونی یاریی شەترەنج بۆ منداڵانی ئازیز
23/09/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »