دەزگای خێرخوازیی(LDS)ى ئهمريكى، به مهبهستى خزمەتكردنی خاوەن پێداویستییانی تایبەت، خولێك بۆ كارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكاتەوە.
دوای ئەوەی بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی (BCF)، رۆژی 28ی4ی2024 پێشوازی لە شاندی دەزگای خێرخوازیی(LDS)ی ئەمریكی بە سەرۆكایەتیی بەڕێز (مارك ئەندرسۆن) كرد و، لەو دیدارەدا بە وردی تاوتوێی پڕۆژەی هاوبەش بۆ خزمەتكردنی خاوەن پێداویستییانی تایبەت كرا، بڕیار درا، دەزگای خێرخوازیی(LDS)ی ئەمریكی، خولێكی راهێنان بۆ كارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سەرجەم ئۆفیسەكانی بكاتەوە.
خولەكە لە رۆژانی 27 تا 30ی4ی2024 لە سەرۆكایەتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەڕێوەچوو.
مەبەست لە ئهنجامدانی خولەكە، پتەوكردنی پەیوەندیی نێوان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای خێرخوازیی(LDS)ی ئەمریكی و كاركردنی زیاتری پێكەوەیی لە بواری خزمەتكردنی خاوەن پێداویستییانی تایبەت بوو.
دەزگای خێرخوازیی (LDS )ی ئەمریكی، چەندین ساڵە هاوبەشێكی سەرەكیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بووە لە بواری خزمەتكردنی خاون پێداویستییانی تایبەت و پێكەوە بۆ خزمەتكردنی ئەو توێژە پڕۆژەی جۆراوجۆریان بەتایبەتی لەبواری دابینكردنی كورسیی جووڵاو (ویلچەر) بۆ خاون پێداویستییانی تایبەت ئەنجام داوە.
دەزگای خێرخوازیی(LDS) خولێك بۆ كارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكاتەوە
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
كار و چالاكییەكانی بهشی ئازیزان و بێهاوژینان لە دهزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی 2024
26/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
لە دیداری ساڵانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ستراتیژیەتی درێژماوەی كاری پێنج ساڵی داهاتوو دەستنیشان دەكرێت
23/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »