وەك نەریتێكی پیرۆز، ساڵانە سەرۆكایەتی و هەموو كارمەندانی ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى سەردانی مەزاری نەمران لە بارزان دەكەن. ئەمساڵیش لە ڕێكەوتی 14\3\2025 هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵهاتى ڕۆژى له‌دايكبوونى ژه‌نه‌ڕاڵى چياكان(مسته‌فا بارزانى)، باوكى ڕۆحيى نه‌ته‌وه‌ى كورد و ميراتوه‌رگرى عه‌قيده‌ى بارزان بۆ پێكه‌وه‌ژيانى نه‌ته‌وه و ئايينى جياواز به ئاشته‌وايى، مه‌زارى نه‌مران له بارزان، ئامێزى بۆ سه‌رۆكايه‌تى و هه‌موو ستافى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى كرده‌وه.
كاروانی ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى، سەرەتا سەردانی مۆنۆمێنتى جينۆسايدى بارزانییەكان كرد و، دواى پێشكه‌شكردنى تاجه گوڵێنه به ڕۆحى پاكى قوربانيان، به‌ڕێزان سه‌رۆكى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى و به‌ڕێوه‌به‌رى مۆنۆمێنتى جينۆسايدى بارزانييه‌كان له دوو وتارى جيادا، سه‌باره‌ت به‌و كاره‌سات و تاوانه مرۆييه به‌رچاوڕوونى زياتريان به ئه‌ماده‌بووان دا، كە زیاتر پەیوەست بوون بە كوردستان و ده‌ڤه‌رى بارزان و خه‌بات و قوربانييه‌كانى بارزانییەكان و گه‌لى كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان و هه‌روه‌ها ڕۆڵى ڕابه‌رايه‌تيى بارزانيى نه‌مر له شۆڕشى بارزان و شۆڕشى ئه‌يلوول و خەباتی ڕزگاریخوازی كورد، دواتر لە درێژەی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه پيرۆزه‌دا، به‌ڕێز مو‌سا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى، دواى داناى تاجه گوڵێنه له‌سه‌ر مه‌زارى نه‌مران له بارزان، وێڕاى تيشكخستنه سه‌ر ژيان و خه‌باتى بارزانيى نه‌مر، به‌ڵێنى ده‌زگاى بۆ هاريكاريى مرۆيى و خزمه‌تگوزاريى به‌رفراوانتر له‌گه‌ڵ باوكى ڕۆحيى كورد نوێ كرده‌وه.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، وتەیەكی بارزانیی نەمری كردووەتە سەرمەشقی خۆی كە فەرموویەتی: ” شانازییە بۆ مرۆڤ خزمەتكاری میللەتی خۆی بێت”. لەسەر ئەو بنەمایەش خۆی بۆ خزمەتكردن بە مرۆڤایەتی تەرخان دەكات.
بێگومان ئه‌و كارنامه دره‌وشاوه‌يه‌ى مسته‌فا بارزانى و ناوى پيرۆزى زۆر له ئاوابوون به‌هێزترن و له هزرى نه‌وه به نه‌وه‌ى ميلله‌تدا، هه‌ر به نه‌مريى ده‌مێنێـته‌وه و ڕۆژانه هه‌ڵدێته‌وه.




