شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەشداری لە کۆڕبەندی جیهانی بۆ داهاتووی دیموکراسی لە ئەڵمانیا دەکات

شاندێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەشداری لە کۆڕبەندی جیهانی بۆ داهاتووی دیموکراسی لە ئەڵمانیا دەکات و لە پانێلێکی کۆڕبەندەکەش، موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی وەک قسەکەری سەرەکی بەشداری دەکات.


کۆڕبەندی جیهانی بۆ داهاتووی دیموکراسی لە ڕۆژانی 18 و 19ی ئاداری 2025، لە شاری (بەرلین)ی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو و شاندێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سەرۆکایەتی موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگا، بەشداری لە کۆڕبەندەکەدا کردووە.
لە ڕێكەوتی 19ی ئادار، موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، وەک قسەکەری سەرەکی، لە پانێلێکی تایبەت لە چوارچێوەی کۆڕبەندەکەدا، بەشداری كرد.
هەر لە چوارچێوەی بەشداریکردن لەو کۆڕبەندە، شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆک و سەرکردەی دیاری وڵاتان کۆبوونەوە و دیداریان هەبووە، لەوانە، تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا، بێل کلینتن، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا و هیلاری کلینتن، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا، سەرۆک وەزیرانی ئیرلاند و چەندین سەرکردەی دیکەی جیهانی.
بەگشتی لە کۆڕبەندەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی داهاتووی دیموکراسی لەسەر ئاستی جیهان لە دوای پێشکەوتنەکانی زیرەکی دەستکرد و داهاتووی کاری مرۆیی کراوە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی تاکە ڕێکخراو و دامەزراوەیە لەسەر ئاستی ناوچەکە لەو کۆڕبەندە جیهانییەدا بەشداری دەکات.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest