موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی گەیاندە سەردار یوکسەل، کە بە ئەندامی پەرلەمانی فیدرالی ئەڵمانیا هەڵبژێردرا
موسا ئەحمەد، پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی گەیاندە سەردار یوکسەل، کە لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی ئەڵمانیا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە ئەندام پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدرال هەڵبژێردرایەوە.
سەردار یوکسەل، رۆڵێکی دیاری هەبووە لە دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان رێکخراوە مرۆییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی، کە دواتر زنجیرەیەک کاری خێرخوازیی و مرۆیی بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوە ئەڵمانییەکان بەدواداهات.
لای خۆیەوە سەردار یوکسەل جەختی لە بەردەوام دەبێت لەو هاوکاریی و پەیوەندیانە و لە پەرلەمانی فیدرالیش دەستکراوەتر دەبێت بۆ دروستکردنی پەیوەندی زیاتری نێوان رێکخراوە مرۆییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی.
شاندەکەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هەر لە چوارچێوەی ئەو سەردانەدا، لەگەڵ ئەندرێ کوپەر، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی نۆردراین ڤێستڤالن کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، کوپەر سوپاسێکی تایبەتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد لە پای ئەو کارە مرۆیی و خێرخوازییان لە ماوەی رابردوو و ئەنجامیداوە.
سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی نۆردراین ڤێستڤالن، سوپاسی سەردار یوکسەلیی کرد و بەڵێنی بەردەوامی ئەو پەیوەندییانەشی دا کە لە رابردوو لەلایەن ئەو پەرلەمانتارە کوردە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و دەزگای خێرخوازیی بارزانی دروستی کردووە.



