لە رێکەوتی ١٩-٢٠ مانگی پێنج ئاوات مستەفا ئەندامی دەستەی کارگێری لە دەزگای خێرخوازی بارزانی و نوێنەری دەزگا لە ئەوروپا بەشداری لە کۆربەندی مرۆییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل کرد، ئەم کۆربەندە بەرزترین پلاتفۆرمی مرۆییە لەسەر ئاستی یەکێتی ئەوروپا کە سالانە باردوخۆی مرۆیی لە جیهان لەلایەن سەرکردە سیاسیەکان و شارەزایانی بواری پەرەپێدانی نێودەولەتی دوو تەوەری سەرەکی کە دبلۆماسیەت لەرێگای کاری مرۆیی و رێبازێکی یەکگرتوو لەکاتی هەستیاردا گەنگەشەدەکەن. ئەمسال دەزگا بارزانی بە فەرمی بانگێشتی ئەم کۆربەندە کراوە کە لە کۆربەندەکە جگە لە بەشداری گفتۆگۆ لەسەر رەوشی مرۆیی بەگشتی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەزگا بەجیا چەند گفتوگۆو کۆبونەوەی لەگەل بەپرسانی یەکێتی ئەوروپاو رێکخراوە مرۆییە نێودەولەتیەکان ئەنجامدا بەتایبەت هەلبژاردنی رێچکەی مرۆیی لەلایەن هەرێمی کوردستان بۆ نزیککردنەوەی جیاوازیەکان و دارشتنی بناغەی پرۆسەی ئاشتی بەیەکەوە ژیان لە ناوچەکەدا ، ولاتانی یەکێتی ئەوروپاو رێکخراوە مرۆییەکان بەگرنگی کارو چالاکییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە کوردستان و عیراق و ناوچەکە بەرز دەنرخێنن. بەهۆی هاوکاریە بەردەوامەکانی دەزگا بۆ ئاوارەو پەنابەرانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان و گەیاندنی هاوکاری بەردەوام بۆ سوریاو رۆژئاوای کوردستان و ولاتانی تر دەزگا لە سەکۆ نێودەولەتیەکان وەک رێکخراوێکی نێودەولەتی لە رۆژهەلاتی ناوەراست مامەلەی لەگەل دەکرێت
هەروەها بەرپرس دەزگا لە ئەوروپا سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل کرد، لەلایەن بەرێز دکتۆر دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێم لە یەکێتی ئەوروپا پێشوازی لێکرا، دیارە نوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێم لە ئەوروپاو ئەمەریکا پالپشتیێکی بەهێز بونە لە درستکردنی پەیوەندیەکانی رێکخراوکانی کۆمەلگەی مەدەنی هەرێمی کوردستان و جیهان. نوێنەری دەزگا دەستی خۆشی لە نوێنەری حکومەتی هەرێم لە یەکێتی ئەوروپا کرد بۆ خزمەتی دبلۆماسی بە کوردستان


