کتێبخانەیەک بۆ چاکسازییەکانی پیاوان و ئافرەتان لە پارێزگای سلێمانی درووست دەکرێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی سپۆنسەری پرۆژەی درووستکردنی کتێبخانە بۆ ناوەندی چاکسازی پیاوان و ئافرەتانی سلێمانی دەکات و قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە جێبەجێکراوە.

لەم پرۆژەیەدا ٤٥٠٠ کتێب دابین دەکرێت و لە چاکسازیی پیاوان و ئافرەتانی سلێمانیدا لە کتێبخانەیەکدا دادەنرێن و بێ بەرانبەر پێشەکشی هاوڵاتیان دەکرێن بۆ خوێندنەوە. ئەم پرۆژەیە بەناوی (بە کتێبخانەکردنی چاکسازییەکان) دەستی پێکردووە و چەند رێکخراو و کۆمپانیایەک هاوکارییان پێشکەش بەم پرۆژەیە کردووە و دەزگای خێرخوازیی بارزانی سپۆنسەری سەرەکی پرۆژەکەیە.

وابڕیارە ئەم پرۆژەیە لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکیش جێبەجێ بکرێت و لە ناوەندە چاکسازییەکاندا بە مەبەستی خوێندنەوەی کتێب، کتێبخانەی مۆدێڕن درووستبکرێت.

Share on facebook
Facebook
Share on email
Email
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest

پاڵپشتی ژیانێکی نوێ بکە